کۆمپانیای Sony بۆنەی PS5 ـی بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکاوە دواخست

کۆمپانیای Sony بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆنەی PS5 ـی بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکاوە بۆ کاتێکی نادیار دواخست، کە وا بڕیار بوو لە ڕێکەوتی 4 ـی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرابایە.

لە کاتێکدا لە پەرۆشی ئەو یاریزانانە تێدەگەین بۆ یارییە نوێیەکانی سەکۆی PS5، وا هەست ناکەین کە ئەمە کاتێکی شیاو بێت بۆ ئاهەنگ گێڕان. وە بۆ ئێستا، دەمانەوێت بگەڕێینەوە دواوە و ڕێگە بە گەیاندنی دەنگی زۆر گرنگتر بدەین.

-ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای Sony.

ئەمە زیاتر وەکو پاڵپشتییەکی کۆمپانیاکە وایە لە هەمبەر مردنی George Floyd ـی ڕەش پێست لە میناسۆتا، بێگومان خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەمریکاش هۆکارێکی دیکەی کۆمپانیاکە بووە بۆ دواخستنی ئەم بۆنەیە.

وا بڕیاربوو لە بۆنەیەکی تایبەت بە سەکۆی PlayStation 5 لە ڕێکەوتی 4 ـی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای Sony یارییەکانی سەکۆیەکەی ڕابگەیاندبایە، بەڵام ئەوەتا دواخرا و نازاندرێت کەی ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلی خۆپیشاندانەکان ژمارەیەکی زۆر شاری ئەمریکای گرتووەتەوە لە دژی کوشتنی George Floyd ـی ڕەش پێست بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە لایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ویلایەتی میناپۆلیسی ئەمریکا. هەروەها، ئەمە یەکەم بۆنە نییە کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە دوابخرێت، بەڵکو کۆمپانیای گووگڵیش ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی وەشانی تاقیکاری Android 11 ـی بە هەمان هۆکار دواخست.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3drzA4S
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە