فەرهەنگی ڕستەیی Rebin Dict Plus بە زیادکردنی ئیدیەمی ئینگلیزی و زیاترەوە بۆ iOS و Android نوێکرایەوە

فەرهەنگی ڕستەیی کوردی بۆ ئینگلیزی و بە پێچەوانەوەی Rebin Dict Plus بە بەردەوامی لە ژێر گەشەپێداندایە و وەشانێکی نوێی بە کۆمەڵێک نوێکارییەوە بۆ iOS و Android لێ بەردەستکرا.

لە دواین وەشانی فەرهەنگی ڕستەیی Rebin Dict Plus، کە وەشانی ژمارە 4.0 ـە بۆ iOS و Android، زیاد لە 1,500 دەستەواژە (ئیدیەم) ـی ئینگلیزی زیادکراون و لە بەشێکی نوێدا جیاکراونەتەوە. هەروەها فەرهەنگەکە لەمەودوا توانای وەرگێڕانی سەرجەم ڕستە کوردییەکانی هەیە بۆ سەر زمانەکانی دیکە.

هەروەها لەم وەشانە نوێیەی فەرهەنگەکەدا، چەند وردە کێشەیەک چارەسەر کراون کە لە پێشوودا بوونیان هەبوون.

ئەپی Rebin Dict Plus فەرهەنگێکی ڕستەیی ئینگلیزی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوەیە، توانای وەرگێڕانی وشەکانی هەیە بۆ سەر زیاتر لە 5 زمانی دیکە، لەگەڵ هەبوونی چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی ناوازەدا. بە خۆڕایی لە کۆگاکانی App Store و Google Play بەردەستە بۆ داگرتن، بەڵام پێویستی بە 3,000 دینار هەیە تاوەکو بەشەکانی ئەپەکە چالاک بکرێت.

  • Rebin Dict Plus
    دابەزاندن
  • Rebin Dict Plus
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2A3j1hf
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە