کۆمپانیای Qualcomm نوێترین پڕۆسێسەری خۆی بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەوە بە ناوی Snapdragon 690 ڕاگەیاند، ئەمە یەکەمین پڕۆسێسەری زنجیرەی 6 ـی کۆمپانیاکەیە کە پشتگیری لە ڕایەڵەی 5G بکات، هەروەها بە تەنها پشتگیری لە خاوترین شەپۆلی sub-6GHz دەکات.
پڕۆسێسەری Snapdragon 690 خێراترین پڕۆسێسەری زنجیرەی 6 ـی Snapdragon ـە، کە Qualcomm دەڵێت یەکەی ناوەکی بە ڕێژەی 20% باشتر و گرافیکی بە ڕێژەی 60% خێراتر کراوە بە بەراورد بە پڕۆسێسەری Snapdragon 675.
سەبارەت بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G، خاوەن مۆدیەمی Snapdragon X51 ـە بۆ بەردەستکردنی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە، کە ئەمەش وا دەکات لە داهاتوودا مۆبایلی ئاست مامناوەندەکان تری زیاتر بە پشتگیری لە 5G ـییەوە بەردەست بکرێت.
لە پاڵ پشتگیری لە 5G، پڕۆسێسەری Snapdragon 690 پشتگیری لە ڕوونمای 120 هێرتز و ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K HDR و هەروەها کامێرای تاوەکو 192 مێگاپێکسڵ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا یەکەمین مۆبایل بە پڕۆسێسەری Snapdragon 690 ـەوە بەردەست بکرێت، کۆمپانیاکانی HMD و LG و Motorola و Sharp و TCL ـیش لە لیستی ئەو کۆمپانیایانەن کە پلانیان وایە پڕۆسێسەرە نوێیەکە بۆ سەر مۆبایلەکانیان جێگیر بکەن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UWCw21
via IFTTT