لە پاڵ ئاشکراکردنی دیزاینی سەکۆی PlayStation 5 لە لایەن کۆمپانیای Sony ـیەوە لە دوێنێ شەودا، کۆمپانیاکە ژمارەیەک ئامێری تایبەت بە سەکۆیە قەشەنگەکەی نمایشکردن، کە بریتین لە بیستۆکی سەر گوێیی بێوایەر و بارگاویکەرەوەی کۆنتڕۆڵی DualSense و کامێرا و ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ.
با سەرەتا لە کامێراکەوە دەست پێ بکەین، لە جۆری HD ـیە و ڕوونی 1080 پێکسڵە، وەکو جێگرەوەی کامێرای سەکۆی PS4 نمایشکرا و ڕێگە بە یاریزانان دەدات پەیوەندی ببەستن لە ژوورەکانیاندا.
بیستۆکی سەر گوێیی بێوایەری Pulse 3D وەکو جێگرەوەی بیستۆکی سەر گوێیی PlayStation Gold نمایش کرا و پشتگیری لە دەنگی 3D دەکات – کە یەکێک لە دیارترین و نایابترین تایبەتمەندییەکانی سەکۆی PS5 ـە.
ڕیمۆت کۆنتڕۆڵێکی قەشەنگیش نمایش کرا، کە سووی لێ دەبیندرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ و ڤیدیۆ و خاوەن وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی ناوەکی و کرداری دەنگییە. 4 دانە دوگمەی بێ نیشانە لە خوارەوەیدا بوونیان هەن، ئاشکرا نەکراوە و ڕوون نییە کە چ کردارێک ئەنجام دەدەن.
کۆتا بەرهەم، بریتییە لە DualSense Charging Station، کە کۆنتڕۆڵی DualSense ـی سەکۆیەکە بارگاوی دەکاتەوە و ڕۆڵی ڕاگریش دەبینێت، توانای دەبێت دوو دانە کۆنتڕۆڵی DualSense لە یەک کاتدا بارگاوی بکاتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوون نییە ئەوەیە کە نازاندرێت دەرچەی USB-C بەکاردەهێنێت بۆ بارگاویکردنەوە یاخود نا. بە هەرحاڵ، دیزاینەکەشی هاوشێوەی کۆنتڕۆڵی DualSense و خودی سەکۆیەکەیە و پێکهاتووە لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی.
کۆمپانیای Sony نرخی هیچکام لەم ئامێرا نمایشکراوانەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵ سەکۆی PS5 ـدا بەردەست دەکرێن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fkModY
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..