لە دوای جارێک دواخستن، دواین ڕێکەوتی ئەنجامدانی بۆنەی نمایشکردنی PS5 ئاشکرا کرا

دەبووایە لە ڕێکەوتی 4 ـی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای Sony بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی سەکۆی PlayStation 5 و یارییەکانی لە ژێر ناوی “The Future of Gaming” ئەنجام بدابایە، بەڵام بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکاوە، ئەم بۆنەیە دواخستنی بە خۆیەوە بینی. کۆمپانیاکە دواین ڕێکەوتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەم بۆنەیەی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای Sony ڕایگەیاند بۆنەی “The Future of Gaming” ـی تایبەت بە نمایشکردنی سەکۆی PlayStation 5 و یارییەکانی لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 1 ـی دوانیوەڕۆ بە کاتی کالیفۆڕنیا و 11:00 ـی شەو بە کاتی هەولێر بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدرێت.

بە دیاریکراوی ئاماژە بەوە نەدراوە کە چی لە کۆنگرەکەدا نمایش دەکرێت، بەڵام ئەگەر زۆرە خودی سەکۆیەکە و لەگەڵیشیدا یارییەکانی نمایش بکرێن، لە کاتێکدا کە تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە شێوەی PlayStation 5 ـی ئاشکرا نەکردووە.

بۆنەکە لە هەژماری فەرمی کۆمپانیای Sony لە Twitch و YouTube پەخش دەکرێت، ئەوکات ئێمەش لەگەڵتان دەبین بۆ گواستنەوەی گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانی ناو بۆنەکە.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Sony بەشێک لە تایبەتمەندییەکان، لۆگۆ و کۆنتڕۆڵی سەکۆی PlayStation 5 ـی ئاشکرا کردووە، بەڵام هێشتا خودی سەکۆیەکە ماوە ئاشکرا بکرێت تاوەکو بزانین شێوەی چۆن دەبێت.

سەکۆی PlayStation 5 خاوەن هەشت ناوکی یەکەی کارپێکەری AMD Zen 2 بە خێرایی 3.5 گێگاهێرتز و گرافیکی AMD RDNA 2 بە هەبوونی 10.28 تێرافلۆپ و 36 یەکەی کارپێکەر بە خێرایی 2.23 گێگاهێرتز دەبێت. هەروەها خاوەن بیرگەیەکی جۆری SSD بە قەبارەی 825 گێگابایت و خێرایی 5.5 گێگابایت/چرکە دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3f5XkM5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە