مۆبایلەکانی Oppo Reno 4 و Reno 4 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و سێ کامێراوە ڕاگەیاندران

کۆمپانیای Oppo مۆبایلەکانی Oppo Reno 4 و Reno 4 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و سێ کامێراوە ڕاگەیاندن.

هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە، مۆبایلی Oppo Reno 4 Pro کارامەترە و خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری AMOLED بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2400 پێکسڵ و خێرایی 90 هێرتز. لە ژێر ڕوونماکەی خاوەن چاڵە و کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە، لە پشتەوەش خاوەن 3 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 48 و 13 و 12 مێگاپێکسڵ.

مۆبایلی Oppo Reno 4 ـیش خاوەن ڕوونمایەکی بچووکترە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری AMOLED. لە ژێر ڕوونماکەی خاوەن چاڵێکی فراوانە و دوو کامێرای 32 و 2 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیرکراوە. لە پشتەوەش خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراون و خاوەن ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایتن، هەردووکیان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن و بە ڕووکاری ColorOS 7.2 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 کار دەکەن. هەروەها خاوەن پاتری 4,000 ملی ئەمپێرین بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 65 واتی.

مۆبایلی Oppo Reno 4 بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و پەمەییەوە بە نرخی دەستپێکی 422$ لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگە لە چین بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

هەروەها مۆبایلی Oppo Reno 4 Pro بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و سپی و سەوز و سوورە بە نرخی دەستپێکی 535$ لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگە لە چین بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

ڕێکەوتی بەردەستکردنیان لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا ئاشکرا نەکراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MwDVYJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە