دەنگۆ: مانگی داهاتوو مۆبایلی OnePlus Z بە نرخێکی کەمەوە لە هیندستان ڕادەگەیەندرێت

دەنگۆیەکی نوێ باس لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی نرخ کەمی OnePlus Z دەکات لە لایەن کۆمپانیای OnePlus ـەوە لە هیندستان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Android Central بێت، کۆمپانیای OnePlus لە مانگی داهاتوودا مۆبایلی OnePlus Z بە نرخێکی کەمەوە لە هیندستان ڕادەگەیەنێت. دەنگۆیەکان سەبارەت بە مۆبایلەکە دەڵێن لە ڕووی شێوە و تایبەتمەندییەوە هاوشێوەی OnePlus 8 Lite دەبێت، بەمەش خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری OLED بە خێرایی 90 هێرتز، لەگەڵ ڕامی 6 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتی و بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765 بەهێز دەکرێت.

سەبارەت بە نرخ، پێگەی Android Central دەڵێت نرخی لە دەوروبەری 330$ دەبێت، بەمەش بڕی 200$ لە مۆبایلی OnePlus 8 لە هیندستان هەرزانتر دەبێت. نرخی سەرەتایی مۆبایلی OnePlus 8 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 699$ دەست پێدەکات، ئەم نرخە زۆرە بۆ دانیشتووانی وڵاتێکی هەژارنشینی وەک هیندستان، هەر بۆیە OnePlus نایەوێت لە بازاڕی ئەو وڵاتەدا پاشەکشە بکات.

هەروەها کۆمپانیای OnePlus لە پلانیدایە تاوەکو لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 2 ـی مانگی داهاتوو تەلەفزیۆنێکی زیرەکی نرخ کەم لە هیندستان ڕابگەیەنێت، پێشبینی ڕاگەیاندنی مۆبایلی OnePlus Z ـیش لە هەمان بۆنەدا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3h5U4SZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە