هاوبەشێتی نێوان OnePlus و McLaren بە کۆتا هات

کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبێلی بەریتانی، McLaren، پشتڕاستی کردەوە کە ماوەی هاوبەشێتییەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای OnePlus ـی چینی گەیشتە کۆتایی و چیدیکە دوو کۆمپانیاکە هاوبەشی یەکدی نین.

لەو کاتەوەی لە ساڵی 2018 ـەوە دەستمان بە هاوبەشێتی یەکدی کردووە، کۆمپانیای OnePlus یاریدەدەر و هاوبەشێکی بە بەها بووە. هیوای باشییان بۆ دەخوازین و هیوادارین لە داهاتوودا بییان بینینەوە.

-ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای McLaren.

هاوبەشێتی کۆمپانیای OnePlus لەگەڵ کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبێلی McLaren، ببووە هۆکاری ڕاگەیاندنی ژمارەیەک ئامێری نایاب و تایبەت، کە خاوەن دیزاینێکی جیاواز و نرخی بەرز بوون. بۆ نموونە، یەکێک لەو ئامێرانە لە پار ساڵدا مۆبایلی OnePlus 7T Pro McLaren Edition بوو، کە خاوەن ڕەنگێکی ڕەش و پڕتەقاڵی نایاب و ڕامی 12 گێگابایت بوو.

ئەم هاوبەشێتییە هۆکاری داهێنانی بیرۆکەی ونبوونی کامێرا بوو لە لایەن OnePlus ـەوە، لەو کاتەدا کە مۆبایلی Concept One ـی لە کۆنگرەی CES ـی ئەمساڵدا نمایشکرد. کۆمپانیاکە گوتی بیرۆکەی ونبوونی کامێرای پشتەوەی مۆبایلەکە لە ونبوونی سەقفی ئۆتۆمبێلی McLaren 720S ـەوە بووە.

کۆتایی هاوبەشێتی نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە، بە مانای ئەوە دێت کە چیدیکە جۆری McLaren Edition لە مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیای OnePlus ـدا نابینین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Aq68gU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە