چی دەزانیت دەربارەی جۆرەکانی ڕووکاری MIUI ـی کۆمپانیای شاومی؟

 
بۆ زانینی جۆری ڕووکار (ڕۆم)ـی تایبەت بە مۆبایلەکەت بڕۆ بەشی Settings، دواتر About Phone. دواتر وەک لە وێنەکەی خوارەوە هەیە، جۆری ڕووکارەکەیە کە پێکدێت لە 7 پیت و دابەش بووە بۆ سەر 3 بەش بەم شێوەیە:
  • بەشی یەکەم پێکدێت لە 3 پیتی یەکەم و تایبەتە بە نیشانەی مۆبایلەکە و ئەندرۆید.
  • بەشی دووەم پێکدێت لە پیتی چوارەم و پێنجەم کە ئاماژەیە بە جۆری ڕوومەکە بە پێی ئەو وڵاتەی مۆبایلەکەی بۆ ڕەوانە کراوە کە لە ژمارە دوو لە وێنەکەی خوارەوە دیاریم کردووە بەم شێوەیە بۆ وڵاتەکان دابەش بووە:
    • MI: جیهانی.
    • IN: جیهانی تایبەت بە هیندستان.
    • EU: جیهانی تایبەت بە ئەوروپا.
    • CN: تایبەت بە وڵاتی چین.
    • ID: تایبەت بە وڵاتی ئیندۆنیزیا.
ئێستا ئەگەر لەسەر وێنەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بە جوانی وەشانەکان لێک جیا بکاتەوە، کە مۆبایلەکەی سەر بە چ وڵاتێکە (دوو پیتی کۆتایی گرنگ نیە و تەرکی دەکەین):
  • QJK_MI_XM : MI = Global جیهانی
  • QJK_EU_XM : EU = EEA جیهانی تایبەت بە ئەوروپا
  • QJK_IN_XM : IN = India جیهانی تایبەت بە هیندستان
  • QJK_ID_XM : ID = Indonesia جیهانی تایبەت بە ئیندۆنیزیا
  • QJK_CN_XM : CN = China تایبەت بە وڵاتی چین و جیهانی نیە


رووکار (ڕۆم) ـی جۆری جیهانی (Mi) + ڕۆمی ئەوروپی (EU) + ڕۆمی ئیندۆنیزیا (ID) هەمان شتن لەگەڵ روومەکانی تر لە ڕووی ڕێکخستن و تایبەتمەندی و شتەکانی تر، بەڵام ئەپی (پەیوەندی کردن و نامە و ناوە تۆمار کراوەکان) ئەپی تایبەت بە گوگڵن و ئەپی تایبەت بە شاومیان لەسەر لادراوە بە هۆی سیاسەتی نوێی کۆمپانیای گوگڵ، کە گرتوویەتییە بەر بەرانبەر کۆمپانیا چینییەکان.
هەروەها ڕووکار (ڕۆم)ـی وڵاتی هیندستان (IN) وەک جۆرە جیهانییەکەیە، بەڵام ئەپی (پەیوەندی کردن و نامە و ناوە تۆمار کراوەکان) تایبەت بە شاومی لەسەر مۆبایلەکانە، کە ئەمەش تایبەتمەندی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئەم مۆبایلانە هەیە و لەو 3 جۆرەی سەرەوە نییە کە بە هۆی بەکارهێنانی ئەپەکانی کۆمپانیای گووگڵ بەکارهێنەر لێی بێ بەش کراون.
 
بە شێویەکی گشتی ئەم 4 ڕووکار (ڕۆم)ـەی سەرەوە، کە بریتین لە جیهانی و ئەوروپی و هیندی و ئیندۆنیزی، هەموویان جیهانین و پشتگیری لە خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ دەکەن و تەنها ئەو 3 ئەپە جیایان دەکاتەوە کە لەسەرەوە باسمان کرد.
ڕووکار (ڕۆم)ـی چینی جیهانی نییە و تەنها بۆ نێو وڵاتی چین بەردەست دەکرێت، پشتگیری لە زمانی عەرەبی و خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ ناکات.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2AmhbIs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە