لەمەودوا نوێکارییەکانی وێبگەڕی Microsoft Edge لە ڕێگەی Windows Update ـەوە بەردەست دەکرێن

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار نوێکاری وێبگەڕی Microsoft Edge ـی لە ڕێگەی بەشی نوێکارییەکانی سیستەمی Windows 10 بە ناوی Windows Update ـەوە بەردەستکرد. وەشانە بنچینەکراوەکەی سەر وێبگەڕی گووگڵی Chromium ـی Edge لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەردەستکرا، بەڵام بەکارهێنەرانی ویندۆز دەبووایە خۆکارانە دایانبگرتایە.

پێگەی The Verge دەڵێت ڕەچاوی ئەوە کراوە کە وێبگەڕی Microsoft Edge لە ڕێگەی Windows Update ـی وەشانی 1803 و بەرزتری سیستەمی Windows 10 بە شێوەیەکی خودکارانە نوێ بووەتەوە، ئەم پڕۆسەیە زۆرترین بەکارهێنەرانی سیستەمی Windows 10 دەگرێتەوە، چونکە زۆرینەیان لەسەر ئەو وەشانانەن، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە بەم زووانە نوێکارییەکانی وێبگەڕەکە لە ڕێگەی Windows Update ـەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

بابەتێکی ماڵپەڕی پاڵپشتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا وێبگەڕی Microsoft Edge لە ڕێگەی Windows Update ـەوە بەردەستە، بەمەش بەم نزیکانە وێبگەڕە دەگاتە دەستی زیاد لە ملیارێک بەکارهێنەری سیستەمی Windows 10.

وەک هەموو جارێک، ئەمە پڕۆسەیەکی هێواشە، هەر بۆیە ئەگەر تاوەکو ئێستا نوێکاری وێبگەڕەکەت لە ڕێگەی Windows Update پێ نەگەیشتووە، پێویستە چاوەڕوان بکەیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MtuA3L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە