لیستی ئەو ئامێرانەی پشتگیری لە وەشانی macOS Big Sur دەکەن

ئەمشەو ئەپڵ وەشانی macOS Big Sur ـی بە دیزاینی تەواو نوێ و Control Center و زیاترەوە ڕاگەیاند، کە بە ڕاستی بە مانای وشە خاوەن دیزاینێکی نایابە.

بیرۆکەی زۆرینەی تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانەکە و تەنانەت دیزاینیشی هەر لە سیستەمی iOS ـەوە بووە.

ئەمانە ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی macOS Big Sur دەکەن:

  • MacBook ـی 2015 و نوێتر
  • MacBook Air ـی 2013 و نوێتر
  • MacBook Pro ـی 2013 و نوێتر
  • Mac mini ـی 2014 و نوێتر
  • iMac ـی 2014 و نوێتر
  • iMac Pro ـی 2017 و نوێتر
  • Mac Pro ـی 2013 و نوێتر

وەشانی macOS Big Sur لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3esL88n
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە