ئەپڵ وەشانی macOS Big Sur ـی بە دیزاینی تەواو نوێ و Control Center و زیاترەوە ڕاگەیاند

ئەمشەو و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ وەشانی وەشانی macOS Big Sur ـی بە دیزاینی تەواو و نوێ و Control Center و زیاترەوە ڕاگەیاند.

وەشانی macOS Big Sur خاوەن دیزاینێکی تەواو نوێیە، وێنۆچکەی ئەپەکان بە شێوەیەکی نوێ دیزاین کراونەتەوە و چیدیکە بازنەیی نین، بەڵکو چوارگۆشەیین. وە خاوەن تایبەتمەندی ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center) ـە تاوەکو بە ئاسانی دەستت بگات بە بەشەکانی وایفای و بلوتوس و ڕووناکی ڕوونما و زیاتر.

بەشی Notification Center و ویدجێتەکانیشی نوێ کراونەتەوە و دەقاودەق وەک iOS ـی لێ کراون، کە ویدجێتەکان خاوەن دیزاینێکی نایاب و چەندین قەبارەی جیاوازن.

هەروەها ئەپەکانی Messages و Maps ـیش بە تەواوی نوێ کراونەتەوە و خاوەن هەمان تایبەتمەندییەکانی iOS ـن.

تایبەتمەندی Mac Catalyst بۆ پۆرت کردنی ئەپەکان لە iOS و iPadOS بۆ macOS باشتر کراوە و لەمەودوا ناوەڕۆکی ئەپەکان باشتر شوێنی خۆیان دەگرن لەسەر ڕوونما.

هەرچی دەربارەی وێبگەڕی Safari ـیشە، گەورەترین نوێکاری بە خۆیەوە بینیوە، چەندین تایبەتمەندی وەک وەرگێڕانی ناوخۆیی، دیزاینکردنەوەی تابەکان، گۆڕینی وێنەی پاشبنەمای پەڕەی سەرەکی و زیاتری بۆ زیاد کراوە.

وەشانی macOS Big Sur لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2V4ZiET
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە