دەنگۆ: ئەپڵ یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM لە کۆنگرەی WWDC 2020 ـدا ڕادەگەیەنێت

پێدەچێت نزیک بووبینەوە لە ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM لە لایەن ئەپڵەوە، هەر وەک پێگەی Bloomberg ڕاپۆرتێکی نوێی لەم بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Bloomberg بێت، کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی WWDC 2020 ـدا، کە وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا بە شێوەی سەرهێڵی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوە بچێت، یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM ـەوە ڕابگەیەنێت. هاوکات پێگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێدەچێت ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بەو چیپەوە گۆڕانکاری بەسەردا بێت بە هۆی قەیرانی تەندرووستییەوە.

دەنگۆی بەکارهێنانی چیپی خۆماڵی ARM لە جێگەی چیپەکانی Intel بۆ کۆمپیوتەرەکانی Mac لە لایەن ئەپڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بوونی هەیە، بەڵام دواین دەنگۆی لەم جۆرە لە چەند مانگی ڕابردوودا بوو کاتێک پێگەی Bloomberg ئاشکرای کرد یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM لە ساڵی 2021 بەردەست دەکرێت. هەروەها دەگوترا کە ئەپڵ سەرقاڵی گەشەپێدانی 3 دانە چیپی ARM ـە بۆ ماکەکان، کە لەسەر چیپی A14 گەشەیان پێ دەدرێت لە ژێر ناوی پڕۆژەی “Kalamata”.

هەرچەندە کە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM لە دوای چەند مانگێک دەبێت، بەڵام ئەپڵ پێویستە کاتی زیاتر بدات بە گەشەپێدەران تاوەکو نەرمەکاڵاکانیانی لەگەڵدا بگونجێنن.

هەروەها پێگەی Bloomberg ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم چیپە خۆماڵییەی ئەپڵ لە چیپەکانی کۆمپانیای Intel خێراتر دەبێت. پێدەچێت ئەم خێراییە لە MacBook ـە تەنک و ئەستوورەکاندا جیاوازی هەبێت، بەڵام هەر لەسەر macOS کار دەکەن و ئەم پڕۆسەیە لە داهاتوودا سەرجەم زنجیرە کۆمپیوتەرەکانی Mac دەگرێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cMZgYo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە