ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی iPhone 11 تێبینی سەوز بوونی ڕوونمای ئایفۆنەکانیان دەکەن، کێشەکە نەزاندراوە

ژمارەیەک بەکارهێنەر ڕەخنە لەسەر سەوز بوونی ڕوونمای مۆبایلەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max دەگرن. کێشەکە لە دوای کردنەوەی قفڵی ئایفۆنەکان دەست بە دەرکەوتن دەکات و ڕەنگە کێشەکە لە نەرمەکاڵادا بێت.

ژمارەیەک بڵاوکراوەی سەبارەت بە سەوز بوونی ڕوونمای ئایفۆنەکان لە تۆڕی Reddit ـدا لە لایەن بەکارهێنەران بڵاوکراونەتەوە و وا دەردەکەوێت کێشەکە بە تەنها زنجیرە مۆبایلەکانی iPhone 11 ـی گرتبێتەوە. کێشەکە لە چەند حاڵەتێکی جیاوازدا دەردەکەوێت، بەڵام زۆرترین حاڵەت بریتییە لە کردنەوەی قفڵ یاخود کارپێکردنی Dark Mode و Night Shift.

تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕوودانی ئەم کێشەیە نازاندرێت، دەگوترێت ڕەقەکاڵای ئایفۆنەکان دەبێتە هۆی ڕوودانی ئەمە، بەڵام ئەگەری نەرمەکاڵاش ئەگەرێکی دیکەی بەهێزە، چونکە زۆرێک لەو بەکارهێنەرانە گوتوویانە کە لە دوای نوێکردنەوەی وەشانەکانیان بۆ iOS 13.5 تووشی ئەو کێشەیە بوون.

وا دەردەکەوێت ڕەنگە سەوزەکەی ڕوونمای مۆبایلەکانی iPhone 11 دوای کەمێک نامێنێت، بەڵام دوای ماوەیەکی دیکە دەست بە دەرکەوتنەوە دەکات.

ئەگەر نەرمەکاڵا هۆکاری ئەم کێشەیە بێت، ئەپڵ توانای چارەسەرکردنی دەبێت لە وەشانی داهاتووی iOS ـدا، هەروەک لە ئێستادا وەشانی iOS 13.5.5 لە دۆخی تاقیکاریدایە. بە داخەوە، تاوەکو ئێستا ئەپڵ هیچی سەبارەت بەم کێشەیە ڕانەگەیاندووە. بەڵام ئەگەر کێشە لە ڕەقەکاڵادا بێت، ئەمە بۆ چارەسەرکردن ئەستەم دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37aampj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە