ئەپڵ وەشانی iPadOS 14 ـی بە ویدجێتی نوێ و دیزاینکردنەوەی ئەپەکان و زیاترەوە ڕاگەیاند

کەمێک لەمەوبەر و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ وەشانی iPadOS 14 ـی بە ویدجێتی نوێ و دیزاینکردنەوەی ئەپەکان و زیاترەوە ڕاگەیاند.

وەشانی iPadOS 14 لەسەر وەشانی iOS 14 بنچینە کراوە، بەمەش خاوەن سەرجەم تایبەتمەندییەکانی iOS 14 ـە، لەوانە زیادکردنی ویدجێت بۆ پەڕەی ماڵەوە، تایبەتمەندی App Library و زیاترە. هەروەها خاوەن تایبەتمەندی تایبەتیشە، کە لە iOS 14 ـدا بوونی نییە.

وەشانی iPadOS 14 خاوەن تایبەتمەندی Spotlight Search ـە، تایبەت بە گەڕان بۆ ئەپ و پەڕگەکان بە شێوەی سەرتاسەری، نەوەک بە تەنها لە یەک ڕێڕەوی دیاریکراودا. وە دەتوانرێت ویدجێتەکان بە چەند قەبارەی جیاواز لە پەڕەی ماڵەوە و بەشی Today View دەستکاری بکرێن.

لە وەشانەکەدا، ئەپەکان خاوەن دیزاینێکی نوێ دەبن و بەشێکی نوێ بە ناوی Slide bar لە نافیگەیشن بۆ کردنەوە و داخستنی تابەکان زیاد کراوە.

هەروەها قەبارەی نیشاندان و داگیرکردنی ڕوونما باشتر کراوە و لەمەودوا بۆشایی زۆر لە نێوان بەشی ئەپەکاندا نابینین.

سەبارەت بە قەڵەمی زیرەکی Apple Pencil، خاوەن تایبەتمەندی Scribble ـە لە وەشانە نوێیەکەدا، کە دەتوانیت نووسین بکێشیت و ڕاستەوخۆ دەیکاتەوە بە نووسین، بەمەش دەتوانیت نووسینەکە لەبەر بگریتەوە و لە شوێنی تر بەکاری بهێنیت، لە هەر بەشێکیش دەتوانیت نووسینەکان بکێشیت و ڕاستەوخۆ بۆت دەکاتەوە بە نووسین. تەنانەت لەمەودوا کێشانی چوارگۆشە و ئەستێرە و هتد… ـیش ڕاست دەکاتەوە و توانای دەبێت ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵەکان و زیاتر بناسێتەوە.

وەشانی iPadOS 14 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری داخراو بۆ گەشەپێدەران، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی تاقیکاری کراوە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3erfNmq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە