ڕەنگە iPad Pro ـەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن ڕوونمای Mini-LED و 5G ببن

بە پێی دزەپێکەراوێک بێت لە ئەپڵەوە، پێشبینی دەکرێت iPad Pro ـەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن ڕوونمای Mini-LED و 5G ببن.

هەژمارێک بە ناوی L0vetodream لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە iPad Pro ـەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن پڕۆسێسەری A14X دەبن و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، سوپاس بۆ مۆدیەمی Snapdragon X55 5G ـی Qualcomm. ئەگەر ئەپڵ مۆدیەمەکە بۆ ئایپادە ناوبراوەکان بەکاربهێنێت، ئەوا پشتگیری لە هەردوو خێراترین شەپۆلەکانی sub-6GHz 5G و mmWave 5G دەکەن.

هەروەها L0vetodream دەڵێت iPad Pro ـەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن ڕوونمای جۆری Mini-LED ـیش دەبن. ئەمە یەکەمجار نییە کە گوێمان لە بەردەستکردنی iPad Pro بە ڕوونمای Mini-LED ـەوە دەبێت، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا پێشبینیکەر Ming-Chi Kuo ڕایگەیاندبوو کە iPad Pro ـی 12.9 ئینجی لە چارەکی سێیەمی 2020 بەردەست دەکرێت، هەروەها Kuo ئەوەشی ئاشکراکرد کە هۆکاری بەکارهێنانی ئەو ڕوونمایە لە لایەن ئەپڵەوە، ئەوەیە کە خاوەن هەمان تایبەتمەندییەکانی OLED ـە بە ئەستووری و تێچووی کەمترەوە.

L0vetodream هەژمارێکی نەناسراوی تویتەرە و نازاندرێت کە کێ لە پشتیەوەتی. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو هەژمارە کۆمەڵێک دەنگۆی لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە کە زۆرینەیان ڕاست دەرچوون، بۆ نموونە دەنگۆی بژاردەی ڕەنگ و بیرگەکانی iPhone SE ـی نوێ. بەڵام ڕوونە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا iPad Pro ـەکان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

نوێترین نەوەی iPad Pro لە ئاداری ئەمساڵدا بە هەبوونی هەستەوەری ڕاستی خەیاڵی LIDAR و پڕۆسێسەری A12Z وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی باشکراوەوە ڕاگەیاندرا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3h4CQp4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە