تویتەر دەستیکرد بە بەردەستکردنی تایبەتمەندی جریوەی دەنگی بۆ بەکارهێنەرانی iOS

تویتەر تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی iOS بەردەستکرد، کە ڕێگەت پێ دەدات لە جیاتی بڵاوکردنەوەی جریوەی نووسینی، جریوەی دەنگی بڵاو بکەیتەوە.

تویتەر دەڵێت زۆرجار نووسینی 280 وشە بۆ درووستکردنی جریوەیەک، کەمە و پێویست بە زیاتر دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارە بووە کە لە ماوەی ڕابردوودا کاریان لەسەر تایبەتمەندی جریوەی دەنگی کردووە، ئێستا تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی iOS بەردەستە. درووستکردنی جریوە دەنگییەکان سنووردارە بۆ 140 چرکە، هەر کاتێک کە ماوەکە سنووری تێپەڕ کرد، خودکارانە جریوەیەکی نوێ لە سەکۆدا درووست دەبێت و پێویست ناکات خۆکارانە ئەمە ئەنجام بدەیت.

ئەگەر تایبەتمەندییەکەت بۆ بەردەست کرابێت، ئەوا وێنۆچکەیەکی شەپۆلی دەنگی لە پاڵ وێنۆچکەی کامێرا لە بەشی درووستکردنی جریوەکان دەبینیت. جریوە دەنگییەکان لە شێوەی ڤیدیۆدا بڵاو دەکرێنەوە، لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکەدا وێنەی هەژمارەکەت دەردەکەوێت، لە پاڵ نووسینی ماوەی جریوە دەنگییەکە.

تویتەر بە پێگەی The Verge ـی گوتووە کە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتایی تاقیکردنەوەدایە و بەر لە بەردەستکردنی بە فەرمی، باشتر دەکرێت. بێگومان لە داهاتوودا بۆ Android و وێبیش بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fNxMnF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە