ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی iOS 14 کە بۆ چەند ساڵێکە لە ئەندرۆیددا بوونیان هەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 14 ـی بە چەندین گۆڕانکاری وەک بە دیزاینی نوێی پەڕەی ماڵەوە و ویجێت و زیاترەوە ڕاگەیاند. بەڵام وا دەرناکەوێت زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی نوێ بن بۆ بەکارهێنەرانی Android.

لەم وەشانەی iOS ـدا، کەمێک لەبەرگرتنەوەی بیرۆکەکانی گووگڵی پێوە دیارە، هەر وەک گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی بۆ چەند ساڵێکە لە دواین وەشانەکانی سیستەمی Android ـدا بوونیان هەن. ئەمانە ئەو تایبەتمەندییانەی وەشانەکەن کە بۆ چەند ساڵێکە لە Android ـدا بوونیان هەن:

  • ویجێتەکان

لە دوای چەند ساڵێک لە نەگۆڕینی دیزاینی پەڕەی ماڵەوەی وەشانەکانی iOS، دواجار ئەپڵ بڕیاریدا بە زیادکردنی ویجێتەکان و زیاتر ئاڵۆزکردنی ئەم پەڕەیە. ویجێتەکان یەکێک بوون لەو تایبەتمەندییانەی کە ئەپڵ و گووگڵی جیاکردبووەوە. ئەم تایبەتمەندییە بۆ چەند ساڵێکە لە Android بوونی هەیە و گووگڵ بە بەردەوامی پشتگیری لە ئەپە لایەنە سێیەمینەکان بۆ ئەم تایبەتمەندییە درێژ دەکاتەوە.

  • پەڕەی App Library

ئەپڵ تایبەتمەندییەکی بە ناوی App Library ـەوە زیاد کردووە، کە ئەپەکان کۆدەکاتەوە و خودکارانە بەشەکانیان جیادەکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی App Drawer ـی گووگڵە.

  • کردنە بنەڕەتی ئەپە وێبگەڕ و ئیمەیڵە لایەنە سێیەمینییەکان

لە کۆتایدا، ئەپڵ لە وەشانی iOS 14 ـدا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەپە وێبگەڕ و ئیمەیڵەکان لە جیاتی Safari و Apple Mail بکەنە بنەڕەتی. ئەم کردارە تەنها بۆ ئەو دوو چەشنە ئەپە سنووردارە و ناتوانرێت بۆ چەشنەکانی دیکە ئەنجام بدرێت.

  • بچووک کردنەوەی ڕوونمای Siri

ڕزگارمان بوو لە ڕوونما فراوانەکەی Siri و ئێستا لە وەشانی iOS 14 ـدا یاریدەدەرە دەنگییەکە بە شێوەی وێنۆچکەیەکی بچووک لە خوارەوە دەردەکەوێت، وە ئەنجامەکانی وەک کەشوهەوا لە شێوەی ئاگادارکەرەوە و ئەنجامە نووسینەکییەکان بە بچووکی لە خوارەوە نیشان دەدات. گووگڵ زۆر دەمێکە ئەمەی بۆ یاریدەدەری دەنگی Google Assistant ئەنجام داوە.

  • App Clips

App Clips ـیش تایبەتمەندییەکی نوێی وەشانی iOS 14 ـەیە، کە ڕێگەت دەدات ئەپەکان بە بێ داگرتنیان تاقی بکەیتەوە. بەڵام لە ساڵی 2017 ـەوە گووگڵ ئەمەی بۆ گەشەپێدەرانی Android بەردەست کردووە تاوەکو بۆ ئەپەکانیانی زیاد بکەن.

  • ڕێنیشاندەری پاسکیل

ئەپڵ تایبەتمەندی ڕێنیشاندەری پاسکیلی بۆ ئەپی Apple Maps زیادکرد، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات شوێن لەسەر نەخشە دیاری بکەن و بە پاسکیل بۆی بڕۆن. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لە ساڵی 2010 ـەوە لە ئەپی Google Maps بوونی هەیە. ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی Apple Maps بە تەنها لە شارەکانی نیویۆرک سیتی و لۆس ئەنجلێس و سان فڕانسیسکۆ بای ئێریا لە ئەمریکا و بەیجین و شەنگەهای لە چین کار دەکات.

  • Translate App

ئەپڵ لە وەشانی iOS 14 ـدا ئەپی Translate ـی تایبەت بە وەرگێڕانی زیاد کردووە، کە ڕستەکان لە ئینگلیزییەوە وەردەگێڕێتە سەر 10 زمانی جیا و بە پێچەوانەوە. ئەم ئەپە هاوشێوەی ئەپی Google Translate ـی گووگڵە.

  • Picture-in-Picture

لەمەودوا لە وەشانی iOS 14 ـی ئایفۆنەکاندا، دەتوانیت بە هاتنە دەرەوە لە ئەپەکاندا بەردەوامبیت لە سەیرکردنی ڤیدیۆکان و ڤیدیۆکە بچووک دەبێتەوە بۆ بەشێکی ڕوونما، کە دەتوانیت شوێنەکەی بگۆڕیت یان بیشاریتەوە و تەنها دەنگی هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانی 8.0 ـەوە لە Android بوونی هەیە.

  • کرتەکردن لە پشتەوە

لەمەودوا لە وەشانی iOS 14 دەتوانیت دوو یان سێ جار کرتە لە پشتەوەی ئایفۆنەکەت بکەیت بۆ ئەنجامدانی کرداری جیاوازی وەک (چرکاندنی وێنەی ڕوونما یان چوونە پەڕەی ماڵەوە) و دەتوانیت کردارەکان دەستکاری بکەیت. ئەمساڵ گووگڵ ئەم تایبەتمەندییەی بۆ مۆبایلەکانی Pixel لە Android 11 زیاد کرد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ibz9hN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە