ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.5.1 و iPadOS 13.5.1 ـی بە چارەسەرکردنی کەلێنێکی ئاسایشییەوە بەردەستکردن

کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.5.1 و iPadOS 13.5.1 ـی بە چارەسەرکردنی کەلێنێکی ئاسایشییەوە بەردەستکردن، لە کاتێکدا کە وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 کەمتر لە مانگێک دەبێت بەردەست کرابوون.

ئەپڵ لە پەڕەی ئاسایشی ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە کە چارەسەری کەلێنی ئاسایشی CVE-2020-9859: unc0ver ـیان کردووە، کە توانای دزەپێکردنی بۆ ناو سیستەم هەبووە. ئەمە ئەو کەلێنە بوو کە لە دواین وەشانی ئامرازی Unc0ver بۆ جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی تاوەکو iOS 13.5 و iPadOS 13.5 بەکارهاتبوو.

وا دیارە ئەپڵ لەم وەشانە نوێیانەدا تەنها کەلێنی ئاسایشی چارەسەر کردووە، هەر وەک خۆی ئاماژەی بە هیچ نوێکارییەکی نوێی تێیاندا نەکرد.

لە پاڵ ئەم وەشانە نوێیانەدا، ئەپڵ وەشانەکانی watchOS 6.2.6 و tvOS 13.5.1 ـیشی بەردەستکردن.

لە مانگی ڕابردوودا، دواین وەشانی ئامرازی Unc0ver توانای جەیڵبرەیک کردنی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکانی لەسەر وەشانەکانی تاوەکو iOS 13.5 و iPadOS 13.5 هەبوو و خاوەن ئێکسپڵۆیتی 0day بوو. بە هەرحاڵ، ئەگەر ناتەوێت جەیڵبرەیک لەدەست بدەیت، وەشانی ئامێرەکەت نوێ مەکەوە بۆ ئەم وەشانە.


چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Software Update.
  • کرتە کردن لە Download and install.

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dvlsaI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە