ئەپڵ: ئێستا وەشانی iOS 13 لەسەر 81% ـی سەرجەم ئامێرەکانمان کار دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ دوێنێ نوێترین ئاماری دواین وەشانی iOS ـی لە ماڵپەڕی گەشەپێدانی خۆیی بڵاوکردەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت 81% ـی سەرجەم ئایفۆن و ئایپۆدەکانیان لەسەر وەشانی iOS 13 کار دەکەن، وە 73% ـی ئایپادەکانیان لەسەر وەشانی iPadOS 13 کار دەکەن.

بە پێی ماڵپەڕەکەی ئەپڵ بێت، 92% ـی ئەو ئایفۆن و ئایپۆدانەیان کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندرابوون لەسەر وەشانی iOS 13 کاردەکەن، 7% ـیان لەسەر وەشانی iOS 12 و 2% ـیان لەسەر وەشانەکانی دیکە کار دەکەن. بە هەژمار کردنی سەرجەم مۆدێلەکانی ئایفۆن و ئایپۆدەکان، 81% ـیان لەسەر وەشانی iOS 13 کار دەکەن، لە کاتێک 13% ـیان لەسەر iOS 12 و 6% ـیان لەسەر وەشانە کۆنەکانی دیکە کاردەکەن.

هەرچی دەربارەی iPadOS، ئەپڵ دەڵێت 93% ـی سەرجەم ئەو ئایپادانەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندرابوون لەسەر iPadOS 13 کار دەکەن، 5% ـیان لەسەر iOS 12 و 1% ـیان لەسەر وەشانە کۆنەکانی دیکە کار دەکەن. وە هەروەها 73% ـی سەرجەم مۆدێلی ئایپادەکان لەسەر iPadOS 13، ڕێژەی 16% لەسەر وەشانی iOS 12 و 11% ـیان لەسەر وەشانەکانی دیکە کاردەکەن.

ئەم ئامارانەی ئەپڵ لەسەر بنەمای کۆگای App Store ـن.

بڵاوبوونەوەی ئامارێکی لەم شێوەیە تەنها چەند ڕۆژێکی کەم بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی WWDC20 و ڕاگەیاندنی نوێترین وەشانی سیستەمە کارپێکەرەکانی ئەپڵ دێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dk5gIg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە