ماڵئاوا Intel، لەمەودوا ئەپڵ چیپی Apple Silicon ـی تایبەت بە خۆی بۆ ماکەکان بەکاردەهێنێت

دوێنێ و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 20 ـدا، ئەپڵ ڕایگەیاند کە لەمەودوا چیپی تایبەت بە خۆی بۆ ماکەکانی بەکاردەهێنێت.

چیپە نوێیەکەی ئەپڵ ناوی Apple Silicon ـە و بە تایبەت لە لایەن خۆیانەوە دیزاین کراوە، خاوەن یەکەی ناوەکی و گرافیک و کۆنتڕۆڵی SSD و بنچینەی زیاترە، هەروەها خاوەن بزوێنەری Neural Engine ـی تایبەت بە ئەپە Machine Learning ـەکانە.

هەروەها ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەم چیپە لەسەر سەرجەم زنجیرەکانی کۆمپیوتەرەکانی ماک کار دەکات، بە دیسکتۆپ و لاپتۆپەوە. بەمەش بە تەواوی ماڵئاوای لە چیپەکانی کۆمپانیای Intel کرد، کە بۆ ساڵانێکە پشتیان پێ بەستبوو.

لە وەشانی نوێی macOS Big Sur ـدا، پێشتر ئەپڵ ئەپی Final Cut Pro ـی بە پشتگیری لە پڕۆسێسەرە نوێیەکەوە نوێکردبووەوە. هەروەها ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات کە لە ئێستاوە کار لەسەر گونجاندنی ئەپەکانیان بۆ چیپە نوێیەکە بکەن. ئەپڵ ڕایگەیاند کە هاوبەشێتییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی Adobe و Microsoft ڕاگەیاندووە تاوەکو ئەپەکانیان بە پشتگیری لەم چیپە نوێیەی ماکەکانەوە نوێ بکەنەوە.

ئەپڵ دەڵێت بە هۆی تەکنەلۆژیای Rosetta 2 ـەوە، ئەپەکان خودکارانە و لە ماوەی پڕۆسەی جێگیربوونیان لە App Store ـەوە، پشتگیری لە چیپە نوێیەکە دەکەن و بێ کێشە لەسەری کار دەکەن، بەمەش هیچ پێویست بە نوێکردنەوەی ئەپەکان لە لایەن درووستکەرانیەوە ناکات، بەڵام گەشەپێدەران دەتوانن خۆکارانەش پشتگیری ئەپەکانیان زیاد بکەن.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە گەشەپێدەران دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ پڕۆسەی Developer Transition Kit بۆ بەدەستهێنانی ئامێرێکی Mac mini ـی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەپەکانیان بۆ چیپی Apple Silicon.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئەپڵ یەکەمین ماک بە هەبوونی چیپی Apple Silicon ـەوە بەردەست بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hS67Ud
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە