دەنگۆ: ئەپڵ iMac ـی نوێ بە دیزاینێکی نوێ و چیپی Apple T2 لە کۆنگرەی WWDC 2020 ڕادەگەیەنێت

کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی ساڵانەی WWDC ـی ئەپڵ تەنها بۆ ڕاگەیاندنی نەرمەکاڵاکان نییە، بەڵکو ساڵانە ڕەقەکاڵاکانیشی تێدا ڕادەگەیەندرێت.

لە دوای تێپەڕبوونی 8 ساڵ بەسەر نوێکردنەوەی دیزاینی کۆمپیوتەری iMac، دەنگۆیەک لە لایەن Sonny Dickson ـەوە دەڵێت کۆمپانیای ئەپڵ لە پلانیدایە تاوەکو iMac ـی نوێ بە دیزاینێکی نوێ و چوارچێوەی کەمتری ڕوونماوە هاوشێوەی مۆنیتەری Apple Pro Display XDR ڕابگەیەنێت. دەگوترێت لەم دیزاینە نوێیەیدا، چوارچێوەی ڕوونمای کۆمپیوتەری iMac لە ڕاست و چەپ و سەرەوە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکرێتەوە، بەڵام بەشی خوارەوەی وەک خۆی دەمێنێتەوە، هەر وەک چۆن بۆ دەیەیەکە وەک خۆی ماوەتەوە.

هەروەها دەنگۆکە دەڵێت ئەم iMac ـە نوێیە وەکو یەکەمین iMac خاوەن چیپی Apple T2 و گرافیکەکانی AMD Navi GPU دەبێت. پێشتر ئەپڵ iMac ـی بە پڕۆسێسەری SSD ـەوە فرۆشتبوو، بەڵام کۆمپیوتەرەکە نەیدەتوانی سوود لە تایبەتمەندییەکانی چیپی Apple T2 وەربگرێت، کە گرنگترینی خوێندنەوە و نووسینی زانیارییەکانە.

هەر لەم بارەیەوە، دەنگۆیەکی دیکە بوونی هەیە کە دەڵێت ئەپڵ یەکەمین کۆمپیوتەری Mac بە چیپی ARM لە کۆنگرەی WWDC 2020 ـدا ڕادەگەیەنێت.

وا بڕیارە کۆنگرەی WWDC 2020 لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا بە شێوەی سەرهێڵی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوە بچێت و پێشبینی دەکرێت ئەپڵ وەشانە نوێیەکانی iOS 14 و watchOS 7 و macOS 10.16 و tvOS 14 و چەند بەرهەمێکی نوێی تێدا ڕابگەیەنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2XMZIBJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە