کۆمپانیای HTC مۆبایلەکانی HTC U20 5G و Desire 20 Pro ـی ڕاگەیاندن

لە دوای ماوەیەکی زۆر، کۆمپانیای HTC ـی تایوانی گەڕایەوە ناو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بە ڕاگەیاندنی هەریەکە لە مۆبایلە نوێیەکانی HTC U20 5G و Desire 20 Pro و بەم نزیکانە لە بازاڕەکانی وڵاتی تایواندا بەردەست دەکرێن.

HTC U20 5G

مۆبایلی HTC U20 5G یەکەمین مۆبایلی 5G ـی کۆمپانیای HTC ـە، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.8 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی Full HD، لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگر کراوە، لە پشتەوە هەستەوەری پەنجەمۆر و 3 دانە کامێرا بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ بوونیان هەن.

بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراوە، بەمەش پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت بە هەبوونی دەرچەی microSD و پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر.

نرخی 640$ ـە و لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتووەوە لە بازاڕەکانی تایوان بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

Desire 20 Pro

مۆبایلی HTC Desire 20 Pro وەشانێکی ئاست نزمتری HTC U20 5G ـە، پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ناکات. خاوەن ڕوونمایەکی بچووکترە بە قەبارەی 6.5 ئینج و بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 بەهێز کراوە. خاوەن ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر. بە پێچەوانەی HTC U20 5G ـەوە، HTC Desire 20 Pro خاوەن دەرچەی بیستۆکە.

نرخی نزیکەی 300$ ـە و لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی تایوان بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30Mlsj3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە