نوێترین مۆبایلی Honor خاوەن هەستەوەری پلەی گەرمییە

مۆبایلی Honor Play 4 Pro نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای Honor ـی سەر بە هواوەی چینییە، کە خاوەن هەستەوەری پلەی گەرمییە.

هەژماری فەرمی کۆمپانیاکە لە تۆڕی Weibo ـی چینی، ڤیدیۆیەکی مۆبایلەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا مۆبایلەکە بەکاردەهێندرێت بۆ زانینی پلەی گەرمی کۆمەڵێک کەس لە ڕێگەی نزیک کردنەوەی بۆ نێوچاوانی کەسەکان. ڕەنگە هەستەوەری پلەی گەرمی لە مۆبایلەکاندا وەکو تایبەتمەندییەکی بێ بەها چاوی لێ بکرێت، بەڵام لەم سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا ئەو هەستەوەرە یەکێکە لە ئامرازەکان بۆ دەرخستنی نیشانەی هەبوونی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەکاندا، هەر بۆیە نایابە ئەگەر مۆبایلەکەت خاوەن ئەو توانایە ببێت.

کۆمپانیای Honor یەکەمین کۆمپانیا نییە کە مۆبایل بە هەبوونی هەستەوەری پلەی گەرمییەوە ڕابگەیەنێت، مۆبایلی Cat S60 لە ساڵی 2016 ـەدا خاوەن هەستەوەرە ناوبراوەکە بوو.

لە پاڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor Play 4 Pro، مۆبایلی Honor Play 4 ـیش ڕاگەیاندرا، کە بە پڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 800 بەهێز کراوە و خاوەن ڕامی 6 گێگابایت و 4 کامێرایە لە پشتەوە لە جۆرەکانی سەرەکی و Wide-angle و Depth و Macro. مۆبایلی Honor Play 4 Pro گرانترە و تایبەتمەندیشی بەرزترە، بە پڕۆسێسەری Kirin 990 بەهێز کراوە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایتە و لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە. هەردووکیان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن و ڕوونی ڕوونماکانیان 1080 پێکسڵن.

نرخی مۆبایلی Honor Play 4 Pro بە هەبوونی هەستەوەری پلەی گەرمی بڕی 421$ دەبێت و بە بێ هەستەوەرەکە 407$ دەبێت لە چین، نرخی جۆری Honor Play 4 ـیش لە 253$ دەست پێدەکات. نازاندرێت کەی لە دەرەوەی چین بەردەست دەکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UbvzKj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە