یاری Grand Theft Auto V لە ساڵی داهاتوودا بۆ PS5 بەردەست دەکرێت

کۆمپانیای Sony ڕایگەیاند کە بەکارهێنەرانی سەکۆی نوێی PS5 دەتوانن لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووە یاری Grand Theft Auto V بەکاربهێنن، لە پاڵ بەردەستکردنی خزمەتگوزاری جێگیری GTA Online ـی تایبەت بە سەکۆیەکە لە هەمان ساڵدا.

یاری Grand Theft Auto V لە ساڵی 2013 بۆ یەکەمجار و بۆ سەکۆیەکانی PlayStation 3 و Xbox 360 بەردەستکرا، لە دواتردا وەشانێکی نوێی یارییەکە بۆ سەکۆی PlayStation 4 ـیش بەردەستکرا. یارییەکە پڕفرۆشترین یاری جیهانە لە دوای یاری Minecraft ـەوە، هەروەها خاوەن دۆخی سەرهێڵییە و ئەمەش بووەتە یەکێک لە هۆکارەکان تاوەکو پارەیەکی گەلێک زۆر بۆ کۆمپانیای Rockstar Games پەیدا بکات.

لە ئێستادا کۆمپانیای Rockstar Games سەرقاڵی گەشەپێدانی یاری Grand Theft Auto V ـە بۆ سەکۆی PS5، ئەوەتا لە پلانیدایە لە ساڵی داهاتوودا و لە پاڵ خزمەتگوزاری جێگیری GTA Online بەردەستی بکات. یارییەکە بۆ سەکۆی نوێی PS5 لە ڕووی تەکنیکی و خێرایی و گرافیکەوە باشتر کراوە.

کۆمپانیای Rockstar Games بەشداریکردنی خزمەتگوزاری GTA Online بۆ ئەنجامدانی یارییەکە بە شێوەی سەرهێڵی بۆ ماوەی 3 مانگ بە خۆڕایی دەبەخشێت بە بەکارهێنەرانی سەکۆی PS5، بەڵام پێویستە لە خزمەتگوزاری Playstation Plus ـدا بەشداریت کردبێت.

هیچ زانیارییەکی زیاتری وەک بەدەستهێنانی وەشانێکی خۆڕایی یارییەکە بۆ PS5 ئەگەر پێشتر لە PS4 کڕیبێتت، گواستنەوەی زەخیرەکراوەکانی یارییەکە و زیاتر ئاشکرا نەکراوە.

بە هەرحاڵ، هەوادارانی PS5 چاوەڕێی ڕاگەیاندنی یاری Grand Theft Auto 6 بوون لە جێگەی ڕاگەیاندنی وەشانێکی نوێی یاری Grand Theft Auto V.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30vD02S
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە