بۆ جارێکی دیکە بەردەستکردنی وەرزی نوێی یاری Fortnite دواخرایەوە

کۆمپانیای Epic Games ڕایگەیاند ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندن و بەردەستکردنی وەرزی نوێی یاری Fortnite ـی دواخست.

کۆمپانیاکە دەڵێت هۆکاری دواخستنی ئەمجارەی وەرزی نوێی یاری Fortnite بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئەمریکاوەیە لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەش پێست. ئێستا کۆمپانیاکە دەڵێت بۆنەی تایبەت بە ڕاگەیاندنی وەرزی نوێی یاری Fortnite لە ژێر ناوی “The Device” لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت و وەرزی نوێی یارییەکە بە ناوی “Chapter 2 Season 3” لە 17 ـی ئەم مانگەدا بۆ یاریزانان بەردەست دەکرێت.

بە تەواوی ئاگادارین لە ئازاری هاوڕێ، خێزان، ئەندامانی تیم، یاریزانان و کۆمەڵگاکەمان. تیمی یاری Fortnite بە پەرۆشن بۆ بەرەو پێش بردنی یارییەکە، بەڵام پێویستە باڵانسی ڕاگەیاندنی وەرزی سێیەمی یارییەکە ڕابگرین بۆ ئەوەی تیمەکە جەخت لەسەر سەرنجدانی خۆیان، خێزان و کۆمەڵگاکەیان بکەنەوە لەم دۆخەدا.

-ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای Epic Games.

ئەمە سێیەم دواخستنی ڕاگەیاندنی وەرزی سێیەمی یارییەکەیە، یەکەم دواخستن لە مانگی نیسان بوو، دووەم دانەیان لە هەفتەی ڕابردوودا بوو. چاوەڕوان دەکرێت چیدیکە ئەنجامدانی ئەمە دوانەخرێت.

پلانی ئەنجامدانی بۆنەی تایبەتی زۆرێک لە کۆمپانیاکان بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکاوە هەڵوەشانەوە یاخود دواخران. کۆمپانیای Sony بۆنەی PS5 ـی دواخست، کۆمپانیای EA بۆنەی Madden 21 ـی دواخست، هەروەها گووگڵیش ڕاگەیاندنی تایبەتمەندییە نوێیەکانی Android 11 ـی دواخست.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3eX65If
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە