لە کۆتایدا دۆخی تاریک نزیکە لە بەردەستبوون لە ئەپی Facebook

وا بۆ ماوەیەکی زۆرە ئەپەکانی دیکەی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک خاوەن تایبەتمەندی پڕخواستی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـن، ئەپی Messenger لە ئاداری ساڵی ڕابردوو بۆی زیادکرا، Instagram لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو و Whatsapp ـیش لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆیان زیاد کرا. بەڵام هێشتا ئەپی سەرەکی تۆڕی Facebook لە مۆبایلەکان ماوە تاوەکو ئەو تایبەتمەندییەی بۆ زیاد بکرێت.

پێگەی 9To5Google ژمارەیەک وێنەی ناو ئەپی جێگیری Facebook ـی لە Android 10 بە کاراکردنی دۆخی تاریکەوە بڵاو کردووەتەوە و دەردەکەوێت کە دۆخەکە لە تەواوی بەشەکانی ئەپەکەدا کار دەکات. بەڵام وا دەرناکەوێت کە ڕەنگە ڕەشەکەی تۆخ بێت، بەڵکو ڕەشی کاڵە و کەمێک لە خۆڵەمێشییەوە نزیکە، باشتر دەبوو گەر ڕەنگەکە ڕەشی تۆخ بووایە. دۆخەکە توانای دەبێت خودکارانە لەگەڵ سیستەمدا کار بکات، یاخود بە شێوەی خۆکارانە کاری پێ بکرێت.

هەروەها ئاشکرا بوو کە کۆمپانیاکە کار لەسەر نوێکردنەوەی دیزاینی بەشی Time on Facebook و زیادکردنی تایبەتمەندی زانینی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە ناوچەی بەکارهێنەران.

لە ماوەی ڕابردووشدا وێنەکانی ئەپی Facebook بە دۆخی تاریکەوە لە iOS بڵاوکرانەوە و زیاتر دڵنیایی درا لە زیادکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپەکە.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپی Facebook ئاشکرا نەکراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dGwAS9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە