بۆ جارێکی دیکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Cyberpunk 2077 دواخرایەوە

کۆمپانیای درووستکەری یاری Cyberpunk 2077 بۆ سێیەم جار ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییەکەی دواخستەوە.

کۆمپانیای CD Projekt Red لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Cyberpunk 2077 گۆڕانکاری بەسەردا هاتەوە و ئێستا وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 19 ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت، لە پاش ئەوەی کە ڕێکەوتی سەرەتایی بەردەستکردنی 14 ـی نیسانی ئەمساڵ بوو، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک دواخرا بۆ 17 ـی ئەیلوولی هەمان ساڵ.

بڵاوکراوەکەی کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ڕووی تەکنیکییەوە یارییەکە تەواو کراوە، بەڵام دەڵێن پێویستمان بە کاتی زیاترە تاوەکو کێشەکانی یارییەکە چارەسەر بکەن بەر لەوەی بەردەستی بکەن.

یاری Cyberpunk 2077 لە ساڵی 2013 ـەوە دەست بە گەشەپێدانی کراوە و وا بڕیار بوو لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت، بەڵام هەموو شت بە پێی پلانی درووستکەرانی بەڕێوە نەچوون و ئەوەتا وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

هەروەها کۆمپانیای CD Projekt Red بەڵێن دەدات کە بەم زووانە زانیاری زیاتر لەسەر یارییەکە بڵاو بکاتەوە، ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە لە پلانیدایە لە بۆنەیەکی تایبەت لە 25 ـی ئەم مانگەدا یارییەکە نیشانی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران بدات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2BsQhik
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە