بە فەرمی کۆنگرەی Computex 2020 بۆ ئەمساڵ هەڵوەشایەوە

لە دوای دواخستنی ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Computex 2020 لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، ڕێکخەرانی کۆنگرەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری کۆنگرەکەیان بۆ ئەمساڵ دا.

هۆکاری سەرەکی هەڵوەشانەوەی کۆنگرەی Computex 2020 ـی ئەمساڵ، بە هۆی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوو. وا بڕیار بوو کۆنگرەی Computex 2020 ـی تایبەت بە نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپیوتەر، لە 2 تاوەکو 6 ـی ئەم مانگەدا لە تایوان ئەنجام بدرابایە، بەڵام دواخرابوو بۆ 28 ـی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتی تایوان کەمترین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردبوو بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەویش کەمتر لە 500 حاڵەتی توشبوون و 6 حاڵەتی مردن بوو بە ڤایرۆسەکە.

لە کۆنگرەی Computex 2019 ـی پار ساڵدا، نزیکەی 43,000 کەس لە 171 وڵاتی جیاوازەوە سەردانی کۆنگرەکەیان کردبوو. کۆنگرەی داهاتووی Computex لە ڕێکەوتی 1 تاوەکو 5 ـی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30MtnwP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە