پێشانگای CES لە ساڵی داهاتوو بە بێ ئامادەبوونی کڕیاران بەڕێوە دەچێت

ڕێکخەرانی پێشانگای CES ڕایانگەیاند کە ساڵی داهاتوو پێشانگاکە بە شێوەی تاکەکەسی و بە بێ ئامادەبوونی کڕیاران بەڕێوە دەچێت.

ڕێکخراوی Consumer Technology Association ـی ڕێکخەری پێشانگای CES ڕایگەیاند کە کۆنگرەکە لە کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا بە شێوەی تاکەکەسی و بە بێ ئامادەبوونی هیچ کڕیارێک بەڕێوە دەچێت، بەڵام دەرفەت بە کۆمپانیا و خاوەن بەرهەمەکان دەدرێت تاوەکو بە شێوەی فیزیایی و سەرهێڵی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانیان لە پێشانگاکەدا نمایش بکەن، بەو واتایەی تەنها کۆمپانیا و خاوەن بەرهەمەکان لە پێشانگاکەدا بەژدار دەبن.

بێگومان، هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کارەساتی ڤایرۆسی COVID-19، چونکە پێشبینی دەکرێت ئەم کارەساتە بۆ ساڵی داهاتووش درێژە بخایەنێت و کەس پێشبینی کۆتایی هاتنی ناکات.

پێشانگای CES یەکێکە لە گەورەترین بۆنە و پێشانگا تەکنەلۆژییەکانی جیهان و ساڵانە لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، یەکێکە لە هۆکاری سەرەکی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆری سەردانیکەر بۆ شارەکە، بە شێوەیەک کە لە ئەمساڵدا 175,000 کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردبوو. هۆڵی Las Vegas Convention Center، ئەو شوێنەی ساڵانە پێشانگای CES ـی تێدا بەڕێوە دەچێت، چاوەڕوان دەکرێت ساڵی داهاتوو ببێتە شوێنی پەیداکردنی 980 ملیۆن دۆلار.

پلانی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES لە 7 ـی مانگی ڕابردوودا لە ماڵپەڕی فەرمی پێشانگاکەدا ڕاگەیاندرابوو، بەڵام پێگەی The Verge دەڵێت ئەمڕۆ بەو ڕاگەیاندراوەیان زانیوە.

کۆمپانیاکانی دیکەش دەست دەکەن بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکانی ساڵی داهاتوویان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئەگەر ڤایرۆسەکە وەکو هەڕەشە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە، هەر وەک کۆمپانیای Blizzard ڕایگەیاند کۆنگرەی BlizzCon ـی ئەمساڵی هەڵوەشاندەوە، هەروەها مایکرۆسۆفتیش دەڵێت تاوەکو تەمووزی ساڵی داهاتوو سەرجەم کۆنگرەکانی بە شێوەی دیجیتاڵی ئەنجام دەدات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2A1sLIJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە