مانگی داهاتوو وەنپڵەس تەلەفزیۆنێکی زیرەکی نرخ کەم ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی لە مانگی ئەیلوولی پار ساڵدا یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی لە جۆری 4K QLED TV بە نرخی دەستپێکی 1,000$ ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە لە پلانیدایە تەلەفزیۆنێکی زیرەکی دیکە لە ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەمجارەیان بە نرخێکی کەمترەوە.

بەڕێز Pete Lau، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای وەنپڵەس، لە جریوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 2 ـی مانگی داهاتوودا، کۆمپانیاکەی تەلەفزیۆنێکی زیرەکی دیکە ڕادەگەیەنێت. ڕاگەیاندنەکە لە ژێر ناوی “Smarter TV. Smarter Price : تەلەفزیۆنی زیرەکتر. نرخی زیرەکتر” دەبێت، بەمەش وا دیارە نرخی تەلەفزیۆنی ئەمجارەی کۆمپانیاکە زۆر کەم دەبێت.

پێناچێت تەلەفزیۆنی ئەمجارەی وەنپڵەس قەبارەی هەروەک ئەوەی ساڵی ڕابردوو گەورە و 55 ئینج بێت، بەڵکو ئەگەر نرخی کەمتر بێت، ئەوا ئەگەر زۆرە قەبارەکەشی بچووکتر بکرێتەوە.

هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی وەنپڵەس تاوەکو ئەم ساتە ئاشکرا نەکراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UmXBlW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە