دەنگۆ: بارگاویکەرەوە و بیستۆکی بە وایەر لە پاکەتی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا بوونیان نابێت

بە پێی دەنگۆیەکی نوێ بێت، پێدەچێت کەلوپەلی زۆر لە نێو پاکەتی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا بوونی نەبێت.

پێشبینیکەری بەناوبانگ، Ming-chi Kuo، ڕایگەیاندووە کە ئەپڵ لە پلانیدایە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ بە بێ هەبوونی بارگاویکەرەوە و بیستۆکی بە وایەرەوە بەردەست بکات و دەیەوێت ئەو دوو کەلوپەلە بە جیا بفرۆشێت، وە تەنانەت دەڵێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بارگاویکەرەوە لە پاکەتی مۆبایلی نوێی iPhone SE دەردەهێنێت.

ئامانجی ئەپڵ لەمە لەوەدایە کە دەیەوێت پاکەتی ئایفۆنە نوێیەکان بچووک بکاتەوە و نرخی گەیاندنیش بە هۆیەوە کەم ببێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی زیادبوونی نرخی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ بە هۆی پشتگیرییان لە 5G لە ماوەی ڕابردوودا هەبوو.

لە ئێستادا بیستۆکی بە وایەری EarPods و بارگاویکەرەوەی 5 واتی USB-A لە نێو پاکەتی iPhone 11 و SE، وە بارگاویکەرەوەی 18 واتی USB-C لە نێو پاکەتی iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـدا بوونیان هەن.

هەروەها Kuo ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەپڵ گەشە بە بارگاویکەرەوەی 20 واتی دەدات بۆ ئایپادە نوێیەکانی ئەمساڵ یاخود ساڵی داهاتوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3icqV9b
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە