لەمەودوا دەتوانیت ئاسانتر بڵاوکراوەکانت لە فەیسبووکدا بسڕیتەوە

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Manage Activity بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بەردەستکرد، کە ڕێگە دەدات بە شێوەیەکی ئاسانتر بڵاوکراوەکانت یاخود سەرجەم بڵاوکراوەکانت بە یەکجار لە هەژماری خۆتدا لە تۆڕەکە بسڕیتەوە.

لە ڕێگەی تایبەتمەندی نوێی Manage Activity ـەوە، دەتوانیت بڵاوکراوەکانی هەژمارەکەت دیاری بکەیت بە مەبەستی سڕینەوە یاخود ئەرشیف کردنیان، هەروەها خاوەن ژمارەیەک بژاردەی فلتەرکردنە تاوەکو بە ئاسانی بڵاوکراوەکان لە ڕێکەوتێک یاخود چەشنێکی دیاریکراودا بدۆزیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت سەرجەم بڵاوکراوەکانت دیاری بکەیت و بە یەکجار یەک کرداریان بەسەردا جێبەجێ بکەیت.

تایبەتمەندییەکە ژمارەیەک بژاردە لە خۆ دەگرێت بۆ سڕینەوەی بڵاوکراوەکان، کە دەتوانیت بۆ هەمیشە بیانسڕیتەوە لە دوای 30 ڕۆژ یاخود تەنها ئەرشیفیان بکەیت و لە داهاتوودا توانای گێڕانەوەیانت هەبێت. هەر بڵاوکراوەیەک کە ئەرشیف کرا، هاوڕێیانت توانای بینینیان نابێت.

فەیسبووک دەڵێت مەبەست لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە، بۆ ئەوەیە تاوەکو ئاسانتر بەکارهێنەران کۆنتڕۆڵی زانیارییەکانیان بکەن.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە مۆبایلەکان بەردەست کراوە و بەم نزیکانە بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gVU9Zp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە