چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌كاونتی سناپچات

سڵاو به‌رێزان

سناپ چات

بە پێویستم زانی بابەتێک لەسەر سناپ چات و چۆنیەتی پاراستنی بنوسم. و ئاگادارتان بکەمەوە لە فێڵی هاککەران.

سناپ چات :تۆڕێکی کۆمەلایەتیە هاک کردنی ڕاستەوخۆی نیە. مەگەر کەسێک ئیمێڵت بزانێت. وە سناپ چات بە لینک و پەڕەی تەزویر هاک دەکرێت. ئەویش هاک کەران دەزانن خەڵک چی دەوێت ئەو هەلە ئەقۆزنەوە بۆ هاک کردنی خەڵکی و بە تایبەت خانمان. لینکەکەش لە ڕێی نامەوە بۆتان دێت دەڵێن ئەم. لینکە بکەرەوە فلتەرت بۆ زیاد دەبێت، یان دەلێن لە ڕێی ئەم لینکەوە ئەتوانیت فلتەر دروست بکەیت. کاتێک تۆ لینکەکە دەکەیتەوە داوای ئیمێڵ و پاسۆردت لێ دەکات تۆس کە داغڵ دەبیت ڕاستەوخۆ سناپەکەت ئەچێتە بەردەستی هاککەرەکە.

 

چۆنیەتی پاراستنی ئه‌كاونتی سناپ چات:

پێویستە ناوی سیانی ڕاستی خۆت بێت. -1

تەمەنت با تەمەنی ناسنامەکەت بێت. -2

با ژمارە مۆبایلێکی لەسەر بێت چالاک بێت و بەناوی خۆتەوە بێت. -3

بە ئیمێڵێکی سکوێرتی لەسەر بێت. -4

 

هەنگاوەکانی پاراستنی ئه‌كاونتی سناپ چات: 

  • زیاد کردنی ژمارە لە بەشی

Settings >> mobile number

  • زیادکردنی ئیمێڵ

Settings >> Email

  • چۆنیەتی دانانی سیکوێرتی

Settings >> two - factor authentication >> text verification >> on

  • ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیه‌ کە وێنەیەکت گرت لە سناپ چات ئەگەر بەرنامەی سناپەکەت سڕایەوە وێنەکانت نەسڕێتەوە لە سناپەکەت بمێنێت ئەرشیف ببێت

Settings >> memories>> smart backup >> on

  • خەزن کردنی ئۆتۆماتیکی وێنە بۆ گەلەری

Settings >> memories >> save button >> memories & camera roll.

  • خەزن کردنی وێنە بە ئۆتۆماتیکی

Settings >> memories >> auto save photos memories.

تێبینی /یوسەرنەیم ناگۆڕێت.


نوسین و ئامادەکردنی:

Niga L Faraj

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە