چه‌ند تێبینیه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌كاونته‌كه‌ت له‌ هاككردن

سڵاو بەڕێزان

بە پێویستم زانی ئاگادارتان بکەمەوە لە چەند خاڵێک،تا دواتر توشی کێشە و گرفت نەبنەوە:

 

  • ئەو ئیمێڵەی لەسەر ئەکاونتە با ژمارەی لەسەربێت. چونکە ئێمە میلەتێکین شتمان زوو لەبیر دەچێتەوە. بۆ ئەوەی هەرکات پاسۆردی ئیمێڵەکەمان لە بیرکرد بتوانین بیهێنینەوە کارەکەمان گران نەبێت

 

  • هەوڵبدە ئیمێڵەکانت چالاک بن تاکو کۆمپانیایی تایبەت بە ئیمێڵەکەت لەو ماوەی دیاری کردوە نەیسێتەوە

 

  • باشترە ئەکاونتەکانت هەر دانەیەکیان ئیمێڵێکی سکوێرتی تایبەت بە خۆی هەبێت. بۆ ئەوەی ئەگەر ئەکاونتێکت هاک کرا لە ڕێی ئیمێڵەکەتەوە دەست بەسەر ئەکاونتەکانی دیکەدا نەگیرێت

 

  • باشترە ئەکاونتی فەیس بووک لە ئیمێڵێک زیاتری بۆ دابنرێت

 

  • باشترە ئەو ژمارەی کە ڕەبتت کردوە بە ئیمێڵ یان ژمارەی مۆبایلەکەت بەناوی خۆتەوە بێت، وە هەرکات ژمارەکەت ون کرد یان سوتا زوو وەری بگرەوە تا نەفرۆشرێتەوە بە کەسی دیکە چونکە دەتوانرێت بدزێت

 

  • هەموو ئەو بەرنامانەی کە بۆ زیاد کردنی لایک و فۆلۆو زانینی سەردانی کردنی وێنەی پڕۆفایل و دانانی درع ساخته‌یه‌ بۆ مەرامی تایبەت دانراون چونکە دەزانن خەڵک بەدوای ئەو شتانەوەیە

 

  • زۆرێک داوای درع ئەکەن ئەمە بۆ وڵاتی ئێمە بەردەست نیە جگە ئەو کەسانەی کە ڤێریفایان هەیە ئەویش بەس هی پڕۆفایل نەک هی پۆست

 

  • کەسێک نەناسیت لینک یان وێنە یان ڤیدیۆی بۆ ناردی مەیکەرەوە چونکە تۆ نازانیت کە ئایا ئەو وێنە یان ڤیدیۆ یان لینکە بە هاک نەکراوە یان نا

 

نوسین و ئامادەکردنی:

Niga L Faraj

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە