دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

لەم بابەتە چۆنیەتی دروستکردنی لۆگۆ بە شێوەی تێکەڵکردنی پیتەکان باس دەکەم کە لە زۆر دیزاینەکانی لۆگۆ بەکاردێت بەچەندەها شێوە ..

.

 

هەنگاوەکان :

١. لاپەرەیەکی نوێ دەکەینەوە Ctrl + N و هەموو پیتەکان دەنوسین بۆ نموونە من وێبچنم بەکار هێناوە بەڵام بۆ هەر پیتێک لێیەری’Layer’ ـی جیا ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/51822ec591b1500e374f46b6a87203b8.png

٢. پیتی یەکەم لەدوای w کە پیتی e ـە بۆ لای چەپ دەجولێنین تاوەکو بەشێکی کەم لە پیتەکەی پێش خۆی داگیر دەکات ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/a6e5d79fcd2b2b0c5ad29492d57aa310.png

٣. پاشان بۆ ئەوەی کرداری بڕین بۆ هەموو پیتەکان ئەنجام بدەین دەبێ هەموو پیتەکان بگۆڕین بۆ شێوەی لێیەری وێنەیی لە بری نووسین ..
ئەویش لە لیستی لێیەرەکان بە ئەنجامدانی کلیکی لای راست لەسەر هەریەکەیان و هەڵبژاردنی ‘Rasterize Type’ بۆ هەموویان وەک لە وێنەکە دیارە ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/156fe6b3b70f31be113af07c1962c5df.png

٤. ئێستا ئەو پیتەی کە برینەکەی لەسەر ئەنجام دەدەین دەستیشانی دەکەین کە پیتی w ـە بۆ ئێستا لە لیستی لێیەرەکان وە دوگمەی Ctrl + Click کۆنترۆل دەگری و کلیک لەسەر لێیەری پیتی دوای ئەو کە e ـە دەکەین بۆ دەستنیشان کردن ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/88ffc187178c87ce8bd3e099f34ac4e6.png

٥. پاش دەستینشان کردن راستەوخۆ دوگمەی ‘Delete’ دابگرە و پیتی ئێستا کە e ـە بگەرێنەوە دواوە بۆلای راست ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/31e63508c10f523a8b7a47126c98cf30.png

٦. بەم چۆرە هەردوو کرداری ٤ و ٥ بۆ هەموو پیتەکانی تر ئەنجام دەدەین یەک لە دوای یەک ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/7513b8f6df07a8686108657d86837c72.png

٧. ئێستا بنا‌غەی لۆگۆکە تەواو بوو دەتوانی بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەی بۆ نمونە من ئەم گرادێنتەی پێ دەدەم وەک جوانکاری ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/b780cf54f4e89b839ab3a21feb8e0471.png

……..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/a6727bc35791508178fca1ba5f8ba17b.png

سەرچاوە:: وێبچین

The post دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ appeared first on گیت كورد.



from گیت كورد https://ift.tt/2YzAWUN
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە