کۆمپانیای Beats ڕێکەوتی ئاشکراکردنی بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro ـی بە ڕەنگە نوێیەکانەوە ئاشکرا کرد

کۆمپانیای Beats ـی سەر بە ئەپڵی ئەمریکی، پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک ڕەنگ بۆ بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro زیاد دەکات و ڕێکەوتی بەردەستکردنیشی بە ڕەنگە نوێیەکانەوە ئاشکرا کرد.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بیستۆکی بێوایەری ڕاستەقینەی Powerbeats Pro بە ڕەنگە نوێیەکانی سوور و شین و سەوز و پەمەییەوە لە ڕێکەوتی 9 ـی ئەم مانگەدا و بە هەمان نرخی ڕەنگەکانی پێشتر، 249.95$، لە کۆگا و وێبسایتی کۆمپانیای ئەپڵ بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

دەنگۆیەکی لەم جۆرە لە مانگی ڕابردوودا بوونی هەبوو، کاتێک پێگەی WinFuture وێنە دزەپێکراوەکانی بیستۆکەکەی بە ڕەنگە نوێیەکانەوە بڵاوکردەوە.

بیستۆکی بێوایەری Powerbeats Pro لە مانگی نیسانی پار ساڵدا بەردەستکرا، بەردەستکردنی ڕەنگی نوێ بۆ بەرهەمەکان لە لایەن کۆمپانیای Beats ـەوە شتێکی باوە. بە هەرحاڵ، بیستۆکەکە بەم ڕەنگە نوێیانەوە خاوەن هەمان تایبەتمەندی ڕەنگەکانی پێشووە و هیچی بۆ زیاد یاخود کەم نەکراوە.

ئەمانە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بیستۆکەکەن:

  • پاترییەکەی تاوەکو 9 کاتژمێر بەرگەی بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت (24 کاتژمێر بە پاڵپشتی بەرگەکەیەوە).
  • خاوەن بڕوانامەی IPX4 بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو.
  • جێگیربوونی لە گوێدا بە شێوەیەکی گونجێندراو.
  • خاوەن دوگمەی فیزیایی لە هەر بیستۆکێکدا بۆ کۆنتڕۆڵی دەنگ و میوزیکەکان.
  • خاوەن چیپی H1 ـی ئەپڵ بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندی “Hey Siri”.

هاوکات بیستۆکەکە بە ڕەنگە نوێیەکانەوە خاوەن هەمان جۆرایەتی دەنگە، کە ئەویش زۆر نایابە. بە کورتی، ئەوەی نوێ بێت لەم وەشانە نوێیەی بیستۆکەکەدا، تەنها ڕەنگەکانیەتی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MfDiCA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە