چۆنییەتی دروست کردنی ئەپڵ ئایدی (Apple ID)🍎🆔 هەنگاو بەهەنگاو


چۆنییەتی دروست کردنی ئەپڵ ئایدی (Apple ID)🍎🆔

ئەپڵ ئایدی :پێویستیەکی گرنگە بەکاردێت لە مۆبایلەکانی سیستمی IOS.بۆ دابەزاندنی بەرنامەکانیAppstore.

بۆدروست کردنی ئەپڵ ئایدی چەند هەنگاوەێک ئەنجام دەدەین:

1_سەرەتا پێویستە( ئیمێڵ یان جیمێڵ) مان هەبێت.
2 _دەچینە بەرنامەی App Store  پاشان دەچینە سەر Apps دەستی لەسەر دادەگرین. دواتر دەچین بەرنامەیەک لە بەرنامە فریەکانی  app store دادەگری کە لە تەنیشتی نوسرابێت Getئەگەر ئەم وشە نەنوسرابوو واتە بە پارەیە.
3_ لەدوای کلیک کردن لەسەر  Get ڕوکارێکمان پێ دەدات. بەم شێوەی خوارەوە نووسراوە.

Singn In
دواتر دوو خانەمان پێدەدات کە ئەم نوسینانەی خوارەوەی لەسەر نوسراوە.

1_Use exiting apple ID.
2_Creat new apple ID.
کلیک لەسەر خانەی دووەم دەکەین. دەست بە دروست کردنی ئەپڵ ئایدی دەکەین.

ڕوکارێکی نوێمان پێدەدات کە لە 3 خانە پێک هاتوە:

1_لە بەشی Email:  ئەو ئیمێڵە دەنوسین کە پێشتر دامان ناوە.
2_لەبەشی Password :پاسۆردی ئەو ئیمێڵە یان پاسۆردی نوێ دەنوسین. بەو مەرجەی لە 8 پیت کەمتر نەبێت. وە پێکهاتبێت لە پیتی ئینگلیزی پیتی کەپیتەڵ ژمارە.
3_لەم بەشەدا هەمان پاسۆردی پێشوو دەنوسینەوە.
4_ لەم بەشەدا وڵات دیاری دەکەین وڵاتی ئەمەریکا بێت باشترە لەبەر ئەوەی زۆری ئەکارتانەی لە بازاڕداهەن ئەمەریکین. United States هەڵدەبژێرین.
5_خانەی دواتر دەڵێت بە مەرجەکانمان ڕازیت؟ Agree to teas and conditions؟
کلیکی لەسەر دەکەین بەڵێ دواتر nextدەکەین.

ڕوکارێکی نوێمان پێدەدات کە داوای زانیاری دەکات زانیاریەکان بە شێوەیەکی تەواو پڕدەکەینەوە.ئەم ڕوکارە لە کۆمەڵێک خانە پێک هاتوە:

1_ ڕەگەز دیاری دەکەین لە خانەی Tetleبە دروستی بە پێی ڕەگەزی خۆت( Mr. _Mrs. )
2_ناوی خۆت لە خانەی First name دەنوسیت.
3_ناوی باوکت لە خانەیLeast nameدەنوسیت.
4_تەمەنی خۆت لە خانەی Birthday دەنوسیت بە تەواوی.
5_دواتر 3 پرسیار Question پێ دەدات کە بەدڵی خۆت هەڵی دەبژێریت بەڵام ئەم پرسیارانە دەبێت لەلای خۆت هەڵگریت لەگەڵ وەڵامەکەی بۆ کاتی گۆڕینی پاسۆرد یان لەکاتی لەبیر کردنی پاسۆرد پێویستت پێی دەبێت.
Qarachatan choose
بە دڵی خۆت هەڵی دەبژێریت من لێرەدا پرسیاری یەکەم هەڵدەبژێرم،
 پرسیاری یەکەم : what is the first name of your best friend in high school؟
واتە ناوی باشتری هەوڕێی قوتابخانەت چیە؟
وەڵامەکەی بەدڵی خۆتان دەنوسن ناوی هاوڕێکەتان دەنوسن.
پرسیاری دووەم : من ئەمەم هەڵبژاردوە what is your dream job؟
واتە هاوڕێکەت چی دەکات یان پیشەی چیە؟
وەڵامەکە :دیسان بە دڵی خۆتانە.
پرسیاری سێیەم :what's the name of your favonite sports team ؟
واتە ناوەی ئەو یانەیە بنوسە کە هاندەریتی. ئەمە من بە دڵی خۆم هەڵم بژاردوە تا دواتر بیرم نەچێتەوە ئەم پرسیارانە ئاسانن.
پاشان nextدەکەین.

لەدوای next ڕووکارێکی نوێمان پێ دەدات noneهەڵدەبژێرین کە هەلبژاردەی سێیەمە.
دواتر زانیاریەکانی نێو خشتەکە پڕدەکەینەوە.

1_خانەی یەکەم :ناوی شەقامێکی شارەکەت لە  Street.
2_ناوی شەقامێکی دیکە لە شارەکەت لە Street دوەم.
2_ناوی شارێکی ئەمەریکا دەنوسین بە دڵی خۆت لە بەشی city من کالیفۆرنیا دەنوسم بۆ نمونە california. 
 لە بەشی CA_california. stat  هەڵدەبژێرم
ئێوە بە پێی هەڵبژاردەی خۆتان دەگۆڕێت.
4_ لە بەشی zip: 90001دەنوسی.
5_لە بەشی United State : contryهەڵدەبژێرین.
6_لە بەشی phone  :کۆدی کالیفۆرنیا دەنوسین کە 204 کۆدەکەیە دواتر 7 ژمارە بە دڵی خۆمان دەنوسین پاشان nextدەکەین.
دواتر ڕووکارێکی نوێمان پێدەدات نوسراوە
email  verification
پێمان دەڵێت کۆدێک چۆتەوە بۆ جیمێڵەکەت دەچینە بەشی app store لەوێ کۆدێک   هاتوە کۆپی دەکەیت و دەیهێنێت لە شوێنی code داخیلی دەکەیت دواتر continue دەکەیت.

بەم شێوە ئەپڵ ئایدی دادەننرێت بەهیوای سود.

نوسین و ئامادەکردنی /Niga L Faraj
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە