ئەپی Apple Developer بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی WWDC20 بە وەشانێکی macOS ـەوە نوێکرایەوە

تەنها 5 ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی WWDC 2020 ـی ئەپڵ، گەشەپێدەرانی ئەپڵ بە تامەزرۆوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆنگرەکە و زانینی نوێکاری سیستەمەکانی ئەپڵ دەکەن! بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەکە، ئەپڵ ئەپی Apple Developer ـی بە وەشانێکی macOS و چەند گۆڕانکارییەکی دیکەوە نوێکردەوە.

ئەپی Apple Developer پێشتر ناوی WWDC بوو، تێیدا ڤیدیۆ و هەواڵەکانی تایبەت بە کۆنگرەی گەشەپێدانی جیهانی WWDC ـی تێدا بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها ئەپڵ بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ کۆنگرەی WWDC 2020 بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ناو ئەپەکەدا پەخش بکات، هەر وەک خودی کۆنگرەکە بۆ ئەمساڵ بە تەواوی بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدرێت بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ئەپەکە بەردەستکرد و بۆ یەکەمجار بۆ سیستەمی macOS ـیشی بەردەستکرد، کە بەکارهێنەران پێشتر ڕەخنەیان لە نەبوونی ئەو ئەپە بۆ macOS دەگرت.

گۆڕانکارییەکانی دیکەی ئەپەکە بریتین لە:

  • نوێکردنەوەی تابی Discover بۆ ئاسان خوێندنەوەی بابەت و دواین هەواڵەکان.
  • نوێکردنەوەی تابی Browse بۆ گەڕان بە دوای ڤیدیۆ و بابەتەکاندا.
  • نوێکردنەوەی تابی WWDC بۆ ئامادەکاری کۆنگرەکە.

هەروەها لە وەشانە نوێیەکەی ئەپەکەدا، ئەپڵ ژمارەیەک لەزگەی نوێی تایبەت بە کۆنگرەی WWDC20 ـی بۆ iMessages زیاد کردووە.

کۆنگرەی WWDC 2020 لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگە لە کاتژمێر 10 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و لە کاتژمێر 8 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەست پێدەکات و بەرهەمە نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵاکانیانی تێدا نمایش دەکات. کۆنگرەکە تاوەکو 26 ـی هەمان مانگ بە هەبوونی کۆمەڵە چالاکییەکی دیکەی تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەوامی دەبێت.

  • Apple Developer
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Y4h5OD
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە