گووگڵ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی وەشانی تاقیکاری Android 11 ـی دواخست

کۆمپانیای گووگڵ وای دانابوو کە لە ڕێکەوتی 3 ـی ئەم مانگەدا و لە بۆنەیەکی تایبەتدا، وەشانی تاقیکاری Android 11 نمایش بکات، بەڵام پلانەکانی کۆمپانیاکە تێکچوون و دۆخی ئێستای ئەمریکا بووە هۆی دواخستنی ئەم ڕاگەیاندراوە.

هەژماری فەرمی Android Developers لە جریوەیەکدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە: “بە پەرۆشین تاوەکو زیاتریان سەبارەت بە Android 11 پێ بڵێین، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە ئاهەنگ گێڕان. بەم نزیکانە بە زیاترەوە لە Android 11 دەگەڕێینەوە.”

هەرچەندە کۆمپانیاکە هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی وەشانی تاقیکاری Android 11 ـی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هۆکارەکە زۆر ڕوونە؛ بە هۆی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئەمریکایە لە دژی کوشتنی George Floyd ـی ڕەش پێست بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە لایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ویلایەتی میناپۆلیسی ئەمریکا.

لە ناوچەی Bay، ئەو شوێنەی کە بنکەی سەرەکی کۆمپانیای گووگڵی لێیە و هەریەکە لە ناوچەکانی سان خۆسێ و ئۆکلاند لە خۆ دەگرێت، بارودۆخەکەی هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە خراپە و شەڕ و پێکدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تێیدا ڕوودەدات.

خۆپیشاندان لە ناوچەی ئۆکلاند، کالیفۆڕنیا لە 29 ـی ئایار.

لە ئاستێکی کرداری، گووگڵ بە دڵنیاییەوە درکی بەوە کردبوو کە ئەو کەسانەی بە پەرۆشن بۆ تایبەتمەندییەکانی Android 11 لە دۆخێکی باشدا دەبن. لە ئاستێکی مرۆڤایەتی، دواخستنی ڕاگەیاندنی وەشانی تاقیکاری سیستەمەکە ڕاستترین بڕیار بوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MhSgb9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە