شاومی وەشانی تاقیکاری Android 11 بۆ مۆبایلەکانی Mi 10 و Mi 10 Pro و Poco F2 Pro بەردەست دەکات

لە دوای چەند جارێک دواخستن، کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی یەکەمین وەشانی تاقیکاری Android 11 ـی بەردەستکرد. هەر دوا بە دوای ئەم کارەی گووگڵ، کۆمپانیای شاومی چینی ڕایگەیاند کە وەشانی تاقیکاری Android 11 بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی بەردەست دەکات.

کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند کە مۆبایلەکانی Xiaomi Mi 10 5G و Mi 10 Pro 5G و Poco F2 Pro یەکەمین مۆبایلەکانیان دەبن کە وەشانی تاقیکاری Android 11 ـیان بۆ بەردەست بکرێن، هەروەها پێدەچێت وەشانەکە ڕووکاری نوێی ڕانەگەیاندراوی MIUI 13 لەخۆ بگرێت. لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە ڕووکاری MIUI 12 ـی ڕاگەیاند، بەڵام هەر وەک MIUI 11، لەسەر وەشانی Android 10 بنچینە کرابوو.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە هیچی سەبارەت بە بەردەستکردنی وەشانی تاقیکاری ئەندرۆیدە نوێیەکەی بۆ مۆبایلەکانی Redmi ڕانەگەیاندووە. بەڵام ئەم وەشانە لە جۆری تاقیکاری داخراو دەبێت، بەو مانایەی هەمووان توانایان نابێت بەدەستی بهێنن. ڕێکەوتی بەردەستکردنی نەزاندراوە.

هاوکات کۆمپانیای Oppo ـیش ڕایگەیاند کە وەشانی تاقیکاری Android 11 لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بۆ مۆبایلەکانی Find X2 و Find X2 Pro بەردەست دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3d1ba19
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە