کۆدی سیستەمەکانی Xbox و Windows NT 3.5 لە ئینتەرنێتدا دزەیان پێکرا

کۆدی سیستەمەکانی نەوەی یەکەمی ئامێری Xbox و وەشانێکی سیستەمی Windows NT 3.5 دزەیان پێکرا.

کۆدەکانی سیستەمی نەوەی یەکەمی ئامێری Xbox خۆی دەبینێتەوە لە کێرناڵی سیستەمە کارپێکەرەکەی سەکۆیەکە و وەشانێکی دەستکاریکراوی سیستەمی Windows 2000. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەبوونی دەنگۆیەکەی لەو جۆرەی بۆ پێگەی The Verge پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی لەو جۆرە لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا ڕوویداوە.

لە کاتێکدا کە سیستەمی Xbox OS خۆی دەبینێتەوە لە ئامرازەکانی Xbox Development Kit و تاقیکردنەوەکان و بەڵگەنامەیی ناوخۆیی، ئەوە ئاشکرا دەبێت کە ئەم کۆدەکانە بە شێوەیەکی زۆر نهێنی لە لایەن کارمەندێکی کۆمپانیاکەوە دزەی پێکراوە.

تەختەی دەستپێکی Xbox.

لە پاڵ دزەپێکردنی کۆدەکانی سیستەمی نەوەی یەکەمی ئامێری Xbox، کۆدەکانی سیستەمی Windows NT 3.5 ـی وەشانی نزیکەیی کۆتاییش دزەی پێکراوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی چەند ئامرازێکی پێویستی سیستەمەکە. بەڵام بە هۆی ئەوەی پشتگیری سیستەمی Windows NT 3.5 لە ساڵی 2001 ـەوە کۆتایی پێ هاتووە و پێشتر لەسەر ژمارەیەک ئامێری کەم کاری کردووە، ئەم دزەپێکردنە بە شتێکی وەها گرنگ چاوی لێ ناکرێت.

مایکرۆسۆفت هەمیشە لە هەوڵی پاراستنی کۆد و تایبەتمەندێتییەکانی سیستەمەکانی Windows و Xbox ـدا بووە. لە ساڵی 2004 ـدا کۆدی سیستەمەکانی Windows 2000 و NT 4 دزەیان پێکرابوو، وە تەنانەت وێنەی ژمارەیەک کۆدی سیستەمی Windows 10 لە ساڵی 2017 ـشدا لە ئینتەرنێتدا بڵاو کرابووەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WY9Bw5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە