لیستی یەکەمین ئەو یارییانەی لەگەڵ Xbox Series X گونجێندراون

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ناوی یەکەمین ئەو یارییانەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ سەکۆی Xbox Series X ـدا گونجێندراون. یارییەکان خاوەن باجی تایبەتی Xbox Series X Optimized دەبن، کە ئاشکرای دەکات یارییەکان لەگەڵ سەکۆ نوێیەکەدا گونجێندراون.

گونجاندنی یارییەکان لەگەڵ سەکۆی Xbox Series X، خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی پشتگیری جۆرایەتی ڤیدیۆ بۆ 4K 120fps و DirectStorage و Ray-tracing، وە لەگەڵ زیادکردنی خێرایی کاتی بارکردن. هەر کاتێک باجی Optimized لەسەر یارییەکان ببینیت، دەزانیت کە درووستکەرانی یارییەکە کاریان لەسەر زیادکردنی پشتگیری کردووە بۆ سەکۆی Xbox Series X.

یەکەمین ئەو یارییانەی کە لەگەڵ سەکۆی Xbox Series X ـدا گونجێندراون بریتین لە 13 دانە، کە یارییەکانی هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی Ubisoft و Deep Silver و Bloober Team ـی تێدا بوونی هەن. ئەمانە لیستی یارییەکانن:

  • Assassin’s Creed Valhalla
  • Bright Memory Infinite
  • Call of the Sea
  • Chorus
  • DiRT 5
  • Madden NFL 21
  • Scarlet Nexus
  • Scorn
  • Second Extinction
  • The Ascent
  • The Medium
  • Vampire: The Masquerade – Bloodlines 2
  • Yakuza: Like a Dragon


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cgpoLN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە