مایکرۆسۆفت ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X ـی ئاشکرا کرد

وا خەریکە هێواش هێواش مایکرۆسۆفت شێوازی سیستەمی کارپێکەری سەکۆی نوێی Xbox Series X ئاشکرا دەکات بەر لەوەی سەکۆیەکە بەردەست بکرێت.

لە کورتە ڤیدیۆیەکدا لە یوتیوب، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X ـی ئاشکرا کرد و هەوادارانی سەکۆیەکەی لە چاوەڕوانی زانینی ئەوە ڕزگار کرد. ڕوونمای دەستپێکی سەکۆی Xbox Series X زۆر جیاوازە بە بەراورد بە Xbox One X، بە شێوەیەکی ئارام بە دیار دەکەوێت و دەنگەکەی نزیکە لە دەنگی ڕوونمای دەستپێکی سیستەمەکانی Windows XP و Vista.

لە پاڵ ئەمە، مایکرۆسۆفت بەڵێن دەدات کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ناوی ئەو یارییانە ئاشکرا بکات کە بۆ کۆگای Xbox Game Studios زیاد دەکرێن و پشتگیری لە سەکۆی نوێی Xbox Series X دەکەن.

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنی سەکۆی Xbox Series X ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەم هاوینەدا بەردەست بکرێت لە بازاڕەکاندا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YFB8DQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە