مایکرۆسۆفت سیستەمی Windows 10X بۆ لاپتۆپەکانیش بەردەست دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پشتڕاستی کردەوە کە سیستەمی Windows 10X بۆ لاپتۆپەکانیش بەردەست دەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی سیستەمی Windows 10X ـی تایبەت بە ئامێرە دووانە ڕوونماکان ڕاگەیاند. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئامێرێک بە سیستەمە ناوبراوەکەوە بەردەست نەکراوە، بەڵام مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە سەرنجەکانیان خستووەتە سەر سیستەمی Windows 10X بۆ ئامێرە تاک ڕوونماکانیش و لە داهاتوودا بۆ ئەوانیش بەردەست دەکرێت.

مایکرۆسۆفت بە تەواوی باسی لەوە نەکرد کە چ کاتێک ئامێرە تاکە ڕوونماکان یاخود لاپتۆپەکان پشتگیری لە سیستەمی Windows 10X دەکەن، تەنانەت ئەمە بۆ ئامێرە دووانە ڕوونماکانیش ئەمە ڕوون نییە، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا بە دوای کاتێکی گونجاو دەگەڕێن بۆ بەردەستکردنی یەکەمین ئامێری دووانە ڕوونما بە سیستەمی Windows 10X.

لە سەرەتادا مایکرۆسۆفت پلانی وابوو کە سیستەمی Windows 10X لەسەر ئامێری Surface Neo و هاوشێوەکانی جێگیر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش کاری کرد لەسەر هەندێک گۆڕانکاری لەسەر دیزاین و شێوازی بەکارهێنانی سیستەمەکە، وەکو باشترکردنی جوڵە سەرەتاییەکان، بەکارهێنانی Start، زیادکردنی کردنەوەی خێرای ڕێکخستنەکان و زیاتر.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Wb9TPT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە