تۆڕی WhatsApp کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بۆ زیادکردنی ناوەکان لە ڕێگەی کۆدەکانی QR

پێگەی WABetaInfo ئاشکرای کرد دواین وەشانی تاقیکاری ئەپی WhatsApp ڕێگەت پێدەدات ناوەکان لە ڕێگەی کۆدەکانی QR ـەوە زیاد بکەیت.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە لە دۆخی تاقیکاری ئەپەکە لە iOS و Android بەردەستە، لە لیستی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا دەدۆزرێتەوە و بژاردەی بەدیارخستنی کۆدی هەژمارەکەت و سکان کردنی کۆدەکان بوونی هەیە. لەوێوە دەتوانیت کۆدی QR ـی هەژمارەکەت بەدەست بهێنیت و هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ یەکێک کە ناتەوێت ژمارە تەلەفۆنەکەت بزانێت.

هەرچەندە تایبەتمەندییەکە وەکو تایبەتمەندییەکی بچووک چاوی لێ دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا زیادکردنی ناوەکان بۆ WhatsApp پڕۆسەیەکی ئازاربەخشە. لە ئێستادا تۆڕەکە پشت بە لیستی ناوەکانی مۆبایلەکەت دەبەستێت بۆ زیادکردنی ناوەکان بۆ ئەپەکە، کە ئەمەش پێویست بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی زیادەی بێزارکەر دەکات بۆ زیادکردنی تەنها یەک ناو. کۆدی QR ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ زیادکردنی ناوی یەکێک کە لە نزیکەوە دەیناسیت، بەڵام بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەکە بە شێوەی سەرهێڵی ئاسان نییە.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە دۆخی تاقیکاری ئەپەکەدایە و ئاشکرا نەکراوە کەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران زیاد دەکرێت، هەروەها پڕۆسەی تاقیکاری ئەپەکە لە هەردوو سیستەم پڕ بوون و تاقیکەری نوێ وەرناگرن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36noWcw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە