چیدیکە Telegram کار لەسەر درووستکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکەی ناکات

لە پاش ساڵانێکی زۆر لە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمسیۆنی ئاڵوگۆڕی فیدڕاڵی، کۆمپانیای Telegram کۆتایی بە کارکردن لەسەر درووستکردنی دراوی ئەلیکترۆنی (Telegram Open Network (TON هێنا.

بەڕێز Pavel Durov، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Telegram بە فەرمی ڕایگەیاند کە کارکردنی Telegram لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی TON بە کۆتا هات، وە داوا لە بەکارهێنەران دەکات تاوەکو بڕوا بەو ڕێکلامانە نەکەن کە ناوی TON بەکاردەهێنن بۆ فریودانی خەڵکی.

بەڕێز Durov ڕەخنە لە دادگاکانی ئەمریکا دەگرێت بە ڕەتکردنەوەی بەردەستکردنی دراوەکە و ڕێگری کردن لە بەردەستکردنی، وە دەڵێت هیواخوازم ئەوان[دادگاکانی ئەمریکا] دڵخۆش بن بەو شکستەمان.

دراوی ئەلیکترۆنی TON بۆ ئەوە دیزاین کرابوو تاوەکو جزدانی ئەلیکیترۆنی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست بکات و وەکو ڕکابەری دراوی ئەلیکترۆنی Libra ـی فەیسبووک چاوی لێ دەکرا. بەڵام وا دیارە هیچ هیوایەک نەما بۆ بەردەستکردنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە لە لایەن کۆمپانیای Telegram ـەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cwneIj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە