ڕێکەوتی بەردەستکردنی بیستۆکی بێوایەری Surface Earbuds ئاشکرا کرا و نرخیشی گۆڕانکاری بەسەردا هات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی بەردەستکردنی بیستۆکی بێوایەری Surface Earbuds ـی ئاشکرا کرد و نرخیشی کەمکردەوە.

لە سەرەتادا، مایکرۆسۆفت لە مانگی تشرینی یەکەم و لە کاتی ڕاگەیاندنی بیستۆکی بێوایەری Surface Earbuds ـدا، ڕایگەیاند کە نرخی بیستۆکە بێوایەرەکە 249$ دەبێت و لە بەهاری ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت، بەڵام لە پاش چەند مانگێک مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند بیستۆکە بێوایەرەکە تاوەکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ بەردەست ناکەن.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە ڕایگەیاند بیستۆکی بێوایەری Surface Earbuds لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگەدا بە نرخێکی کەمتر و بە 199$ بەردەست دەکرێت. مایکرۆسۆفت دەڵێت هۆکاری کەمکردنەوەی نرخی بیستۆکەکە بۆ درووستکردنی پێشبڕێکێ و یەکسانکردنەوەی نرخیەتی لەگەڵ بیستۆکە بێوایەرەکانی دیکەدا.

سەبارەت بەو ماوە زۆرە دواخراوەی، مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند هەموو ئەو ماوە زۆرە تەنها لەبەر ئەوە بوو تاوەکو دڵنیا ببنەوە لە باش کارکردنی سیستەمی بیستۆکە بێوایەرەکە.

بیستۆکی بێوایەری Surface Earbuds خاوەن دوو وەرگر(مایک)ـە و پاترییەکەی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر یاخود ڕۆژێکی تەواو بەرگە دەگرێت. هێشتا ئەو نرخە زۆرە بۆ بیستۆکێکی بێوایەر کە خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو نییە، هەروەها دەگوترێت ئەم بیستۆکە بێوایەرەی مایکرۆسۆفت بۆ گوێگرتن لە میوزیک باش نییە، بەڵکو بۆ بەکارهێنانی بۆ خزمەتگوزارییەکانی Office زۆر باشترە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WftLBu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە