کۆمپانیای SpaceX بە سەرکەتووویی یەکەمین کەشتی ئاسمانی بە سەرنشینەکانی NASA ـەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

لە دوای نزیکەی دوو دەیە لە هەوڵدانە بەردەوامەکانی، کۆمپانیاکەی ئیڵۆن مەسک، SpaceX، بە سەرکەتووویی یەکەمین کەشتی ئاسمانی بە سەرنشینەکانی NASA ـەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

لە کاتژمێر 3:22 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و 10:22 ـی شەو بە کاتی هەولێر لە مەیدانی Kennedy Space Center لە فلۆریدا، کۆمپانیای SpaceX سەرکەوتوو بوو لە ڕەوانەکردنی کەشتی ئاسمانی Falcon 9 بە لەخۆگرتنی دوو ئاسمانەوانی دەزگای NASA بۆ ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (International Space Station) لە بۆشایی ئاسمان. ئەمە بە دووەم هەوڵ هەژمار دەکرێت لە دوای ئەوەی لە 26 ـی ئەم مانگەدا هەوڵی یەکەم بە هۆی ناجێگیری کەشوهەواوە شکستی هێنا.

ئاسمانەوانان Bob Behnken و Doug Hurley، ئەو دوو ئاسمانەوانە بوون کە لە ناو بەشی Crew Dragon ـی کەشتییەکەدا بوون و ئێستا لە بۆشایی ئاسمانن، هەردووکیان ئاسمانەوانی دێرینی دەزگای NASA ـن.

لە دوای 12 خولەک لە بەڕێکەوتنی بۆ بۆشایی ئاسمان، کەشتییەکە بە سەرکەوتوویی سەرجەم پارچەکانی خۆی جیاکردەوە و بەشی Crew Dragon، کە ئاسمانەوانەکانی تێدا بوون، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد. وا بڕیارە هەردوو ئاسمانەوانەکە لە ماوەی 19 کاتژمێر و تاوەکو پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، پەیوەستی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی ببن.

بێگومان دەبێت دوو ئاسمانەوانەکە بگەڕێنەوە سەر زەوی، بەڵام NASA ڕێکەوتی گەڕانەوەیانی دیاری نەکردووە، دەزگاکە ئەم بڕیارە لە 6 بۆ 16 هەفتەی داهاتوودا دەردەکات. هەرکات بڕیارەکە درا، دوو ئاسمانەوانەکە دەچنەوە ناو کەشتی Crew Dragon و دەگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی.

ئەمە بە یەکەمین گەشتی ڕەوانەکردنی ئاسمانەوانانی دەزگای NASA بۆ ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (International Space Station) لە بۆشایی ئاسمان هەژمار دەکرێت لە خاکی ئەمریکادا لە ساڵی 2011 ـەوە، لە دوای ئەوەی لە 8 ـی تەمووزی ساڵی 2011 ـەدا ئاسمانەوانی ڕووسی Soyuz ـیان لە ڕێگەی کەشتییەکی ئاسمانی تاک سەرنشینەوە هەڵگرەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و تێچووەکەی 80 ملیۆن دۆلار کەوت لەسەر دەزگاکە.

دەزگاکە دەڵێت بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای SpaceX ـدا مێژوویان تۆمارکردووە و شانازی پێوە دەکەن. هەروەها کۆمپانیای SpaceX ئێستا یەکەم و تاکە کۆمپانیایە لە جیهاندا کە سەرنشینان لە ڕێگەی کەشتی تایبەتەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

بەشی سەرەوە و شوێنی هەڵگری سەرنشینەکان لە کەشتی Falcon 9 ـدا، بە Crew Dragon ناودەبرێت و دیزاین کراوە تاوەکو بە سەلامەتی سەرنشین بباتە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی و بیشیگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی، هەروەها خاوەن ژمارەیەک ڕوونمای هەستیارە و خودکارانە زۆرینەی کارەکان دەکات، تەنها ئەوە نەبێت کە پێویستە فڕین بە خۆکارانە ئەنجام بدرێت.

دەزگای NASA و کۆمپانیای SpaceX پەخشی ڕاستەوخۆیان بۆ ڕەوانەکردنی کەشتییەکە ئەنجامدا و بە ملیۆنان کەس بینەری بوون، پەخشەکە تاوەکو پەیوەستبوونی کەشتییە بە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەردەوامی دەبێت.

هاوکات لە کاتی ڕەوانەکردنی کەشتییەکەدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنسی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئامادەبوون.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2XHUBBH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە