کۆمپانیای Sony دڵنیایی دەدات کە ڕێکەوتی بەردەستکردنی PlayStation 5 وەک خۆی ماوەتەوە و دوا نەخراوە

کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا دەستکاری ڕێکەوتی بەردەستکردنی سەکۆی نوێی PlayStation 5 ـیان نەکردووە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و وەک خۆی ماوەتەوە.

لە پاڵ ڕاگەیاندنی دەستکەوتەکانی لە ساڵی پاردا، کۆمپانیای سۆنی دەڵێت سەکۆی نوێی PlayStation 5 لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت و بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخستن بە خۆیەوە نابینێت. هەرچەندە هەندێک دەنگۆ هەن کە باس لە سنووردارکردنی بەردەستکردنی PlayStation 5 دەکەن تاوەکو ساڵی داهاتوو بە هۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکەوە، کە ڕەنگە لە سەرەتادا کێشە بۆ هەوادارانی سەکۆیەکە لە کڕینی درووست بکات.

هەروەها کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا 110 ملیۆن دانەیان لە سەکۆی PlayStation 4 فرۆشتووە، وە داهاتی ساڵانەی یارییەکانیان بە ڕێژەی 14% کەمی کردووە.

پێشتر کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش هەمان شتی ڕاگەیاند و گوتبووی کە دەستکاری ڕێکەوتی بەردەستکردنی سەکۆی نوێی Xbox Series X ناکەن و لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bAqctQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە